لیژنەی تەمەن یەكێكە لە لیژنە سەرەكیەكانی بەشی پشكنینی زیندوەكان لەپزیشكی دادیی هەرێمی کوردستان، ئەركی ئەم لیژنەیە بینینی ئەو هاوڵاتیانەیە بۆ دیاری كردنی تەمەنیان بەهۆی نەبونی بەڵگەنامەی لەدایك بوون یاخود بەڵگەنامەی لەدایك بوونیان هەیە و ماوەی یاسایی تێپەڕاندوە و تۆمارنەكراون.
د. دیلمان ئازاد، پزیشکی پسپۆری دادوەری و مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی بە دیجیتاڵ میدیای MICی وت، لیژنەی تەمەن ئەو راگیراوانە دەبینێت كە دادگا گومانی هەیە لەتەمەنیان و داوای راستاندنی بەڵگەنامەكانیان دەكات، لیژنەكە ئەو هاوڵاتیانە دەبینێت كە هەڵگری دوو پاسپۆرتن و رێكەوتی لەدایك بوونیان جیاوازە، هەروەها ئەو كەسانە دەبینێت كە لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان لەدایك بوون و دایك و باوكیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن.
ئەو پزیشکە رونیکردەوە، سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی لیژنەی تەمەن دەكەن پێویستە نووسراوی یەكێك لەدادگاكانی هەرێمی كوردستانیان پێ بێت، لیژنەكە پێكهاتووە لە سێ پزیشكی پسپۆڕ بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی ئەو كەسانەی سەردانیان دەكەن، پزیشكی دادوەری سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات، هەوروەها پزیشكی تیشك و سۆنار و ددان ئەندامن.
لەسەر شێوازی پشکنینەکان د. دیلمان ئازاد، پزیشکی پسپۆری دادوەری و مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشکنین بۆ ددان و ئێسکەکان دەکەن، ئەو ئێسکانەی پشکنیان بۆ دەکرێت ئێسکی مل و ئێسکی قۆڵ و باسکەکانە کە بە زەند ناسراون. ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەم پشکنینانە دەکرێت و هەفتانە هاوڵاتیان سەردانی لیژنەکە دەکەن، کە سەرجەمی بە پاڵپشتی نوسراوی دادگا دەنێردرێن بۆ پشکنین
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە تۆمەتی هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرمانی عێراق دەرکرد.
دادگای لێكۆڵینهوهی ههولێر لە نوسراوێکدا سهرجهم هێزه ئهمنییهكان و لایهنی پهیوهندیدار ئاگادار کردوەتەوە، "لهههر شوێنێك ئهحمهد حاجی ڕهشید، ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهریتان بینی دهستگیری بكهن، چونكه له دادگا سكاڵای لهسهر تۆمار كراوه و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه".
فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کەناڵی "عەهد " لە زاری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە بڵایکردەوە،" هەندێک لایەنی کوردی خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسرایل کردووە و ئاسانکارییان بۆ ناردنی 10 هەزار درۆن بۆ خاکی ئێران کردووە".
لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە"هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
دوای دهرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، ئهحمهدی حاجی رهشید لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردووەتەوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو و ئاگادارکردنەوەیان، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم"، هەر بۆیە داوای لێبووردنیان کردووه، دوو سەرنووسەری کەناڵەکەیان لەکار دورخستووەتەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتهواوی گرووپی تیلیگرام و سۆشیال میدیاكانیان سڕییەوە.