لە شاری مھابادی رۆژھەڵاتی کوردستان خۆپیشاندەران ئاگریان لە ژمارەیەک دامودەزگای حکومی بەردا و ھێزە ئەمنییەکانش رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە و تەقەیان لێكردن.
شەوی رابردوو لە چلەمین رۆژی ناڕەزایی و مانگرتنی جەماوەری دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، سێ کەس لە مھاباد و سنە و قەسری شیرین بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.
لە مھاباد لە دوای رێوڕەسمی بەکاخسپاردنی کوژراوەکە، خەڵک بەرەو بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێکەوتن و گەمارۆیاندا و دواتر ئاگریان لە ژمارەیەک دامودەزگای حکومی بەردا و ھێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد.
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند:ئاژەوەگێڕی ئەمدواییەی شارەکانی ئێران رێخۆشکەر بووە بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی.
وتیشی: دوژمن بە رەسمی شکستی سیاسەتی فشاری راگەیاندووە و ئێران بە خێرایی لە بەرەوپێشچووندایە.
40 رۆژ لەمەوبەر ژینا ئەمینی كچە كوردی خەڵكی سەقز دوای سێ رۆژ لەدەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە لەتاران گیانی لەدەستدا و كەسوكارەكەی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئێرانیان بە كوشتنی تۆمەتبار كرد.
بەپێی ئاماری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەئێران، تائێستا زیاتر لە 240 كەس لەسەرتاسەری ئێران كوژراون كە بەشێكی زۆریان لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن، جگە لەوەی خۆپیشاندانەكان 15 شاری گەورەی ئێرانی گرتووەتەوە، بەڵام ئامارە نافەرمیەكان باس لەكوژرانی زیاتر لە 400 كەس و دەستگیركردنی زیاتر لە پێنج هەزار كەس دەكەن لەئێران.
ئەو كەسانەی لەخۆپیشاندانەكانی ئێران دەستگیردەكرێن بەشێكیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بەوە تۆمەتبار دەكرێن هەوڵی تێكدانی ئاسایشی وڵاتیان داوە و دژایەتی خودایان كردووە، كە ئەو دوو تۆمەتەش لەئێران تا سزای لەسێدارەدان دەڕوات، بەڵام سەڕەڕای ئەو تۆمەتانە و بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئێران ورۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان تادێت بەرفراوانتر دەبێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی
کارا لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەشتی ئاسمانیی مەدەنییەوە بەکاردەهێنرێت و
ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، پاشئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە کەرتی
گەشتی ئاسمانی عێراق بەتەواوی داخرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژانە بەگشتی 300 بۆ
زیاتر لە 700 فڕۆکەی مەدەنی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، ئەوەش پێوانەیەکی نوێیە.
بەگشتی ئاسمانی عێراق بە سێ چین لە بەرزترینەوە بۆ کەمتر بەرز، رێچکەی
تێپەڕینی فڕۆکەی دیارییکردووە، ترافیکێکی زۆر بەهێز لە ئاسمانی عێراق هەیە و حەوت
رۆژی هەفتە و رۆژانە 24 کاتژمێر فشارێکی زۆر لەسەر ئاسمانی عێراق هەیە و
کۆمپانیاکانی گواستەوە خۆیان تۆماردەکەن.
فاریس
ئەلجیواری، توێژەر و راوێژکاری فڕۆکەوانی رایگەیاند؛ داهاتی دارایی لە فڕینی
ئاسمانی فڕۆکەکان 450 دۆلارە بۆ هەر فڕۆکەیە، هەروەها هەر فڕۆکەیەک کە
لە هەر فڕۆکەخانەیەکی عێراق بنیشێتەوە دەبێت 4 هەزار دۆلار بدات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی
پێشکەشی دەکریت، بە مەرجێک کە کاتیكی زۆر لەناو فڕۆکەخانەکەدا نەمێنێتەوە.
ئەلجیواری ئاماژە
بەوەدەکات لە 12 رۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائلدا، زیانی
رۆژانەی عێراق بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتبوە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار.
عەباس بەیزانى،
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی گەشتى ئاسمانى عێراق، "سەرەڕاى
ئاڵنگارییە ئەمنییەکانى ناوچەکە، بەڵام ئاسمانی عێراق متمانەی کۆمپانیاکانى
فڕۆکەوانیى بەدەستهێناوەتەوە و ژمارەیەک زۆر لە کۆمپانیا ناوچەیى و
نێودەوڵەتییەکان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى عێراق وەک رێڕەوێکى سەرەکى بۆ
گەشتەکانیان".