هەواڵ

ئاسمانی عێراق جمەی دێت و ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

Mic
2025-07-06

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی کارا لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەشتی ئاسمانیی مەدەنییەوە بەکاردەهێنرێت و ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، پاشئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە کەرتی گەشتی ئاسمانی عێراق بەتەواوی داخرابوو.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژانە بەگشتی 300 بۆ زیاتر لە 700 فڕۆکەی مەدەنی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، ئەوەش پێوانەیەکی نوێیە.

بەگشتی ئاسمانی عێراق بە سێ چین لە بەرزترینەوە بۆ کەمتر بەرز، رێچکەی تێپەڕینی فڕۆکەی دیارییکردووە، ترافیکێکی زۆر بەهێز لە ئاسمانی عێراق هەیە و حەوت رۆژی هەفتە و رۆژانە 24 کاتژمێر فشارێکی زۆر لەسەر ئاسمانی عێراق هەیە و کۆمپانیاکانی گواستەوە خۆیان تۆماردەکەن.

 فاریس ئەلجیواری، توێژەر و راوێژکاری فڕۆکەوانی رایگەیاند؛ داهاتی دارایی لە فڕینی ئاسمانی فڕۆکەکان 450 دۆلارە بۆ هەر فڕۆکەیە، هەروەها هەر فڕۆکەیەک کە لە هەر فڕۆکەخانەیەکی عێراق بنیشێتەوە دەبێت 4 هەزار دۆلار بدات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکریت، بە مەرجێک کە کاتیكی زۆر لەناو فڕۆکەخانەکەدا نەمێنێتەوە.

ئەلجیواری ئاماژە بەوەدەکات لە 12 رۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائلدا، زیانی رۆژانەی عێراق بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتبوە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار.

عەباس بەیزانى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی گەشتى ئاسمانى عێراق، "سەرەڕاى ئاڵنگارییە ئەمنییەکانى ناوچەکە، بەڵام ئاسمانی عێراق متمانەی کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانیى بەدەستهێناوەتەوە و ژمارەیەک زۆر لە کۆمپانیا ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى عێراق وەک رێڕەوێکى سەرەکى بۆ گەشتەکانیان".

More News

Most Popular

هەواڵ

سێشەممەی مووچە؛ حکومەتی عێراق بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دەدات؟

Mic
2025-07-05

تا ئێستا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان رێکنەکەوتوون، زانیارییەکان سێشەممە بە یەکلاییکەرەوە ناو دەبن. 

 

 سێشەممەی مووچە؛ ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەبێت و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بدرێت. 

 

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای Mic، هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رەشنووسی رێککەوتنێکیان ئامادە کردووە کە پرسی داهاتەکان، بەجێکردنی مووچە و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت. 

 

تا ئێستا هیچ کام لە هەولێر و بەغدا زانیاریی فەرمییان لەبارەی ئەو رەشنووسەوە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکان لە هەردوو حکومەت چاوەڕوان دەکرێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سێشەممەی مووچە بێت و حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنییەوە بڕیار بدات. 

 

کێشەی نەناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان  ئەو کاتە سەری هەڵدا کە وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێک هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە کە هیچ بڕە پارەیەکیان لە یاسایی بوودجەدا نەماوە تا بۆیانی بنێرن. 

 

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پارەی مووچەی مانگی ئایار بەشێوەی سولفە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام ئەگەر هەیە شێوازی ناردنەکەی لە سولفەشەوە بگۆڕێت بۆ شێوازی دیکە. 

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی رەشنووسەکەوە دەستی  دیجیتاڵ میدیای Mic کەوتووە، هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت. 

 

هەرێمی کوردستان لە سەرەتادا دەبێت مانگانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، تا لە رێگەی ئەو کۆمپانیا عێراقییەوە هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە. 

 

پرسی بەجێکردن یان بە بانکیکردنی مووچەش یەکێکی دیکەیە لە تەوەرەکانی ئەو رەشنووسە سەرەتاییەی کە لە نێوان هەردوو حکومەت ئامادەکراوە. 

 

هەرێمی کوردستان پێویستە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بە بانکی بکات و هەژماری بانکیان لە بانکە رێگە پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بکاتەوە. 

 

چاوەڕوان دەکرێت، کردنەوەی هەژمارە بانکییەکان  لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من"دابن، وەک ئەوەی کاروان یاروەیس لە زاری پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە رایگەیاندووە،" هەژماری من هەر تەوتینە و جیاوازیی نییە". 

 

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 رۆژە چاوەڕانی دابەشکردنی مووچەن، دوایین مووچە کە لە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە مووچەی مانگی نیسان بووە کە 18ـی ئایاری 2025 کۆتا رۆژی دابەشکردنیی بووە و لەوکاتەوە هیچ مووچەیەک دابەش نەکراوە.