هەواڵ

وەزیری دادی عێراق و دامەزراوەی ڤیژن کۆبوونەوە

Mic
2025-09-06

وەزیری دادی عێراق و دامەزراوەی ڤیژن کۆبوونەوە و گرنگی ئەنجامدانی لێکۆلینەوەی لە کێشە و قەیرانەکان کرد و پرسی پاشەکشەی فیدراڵییەت و لامەرکەزیەت-یان تاوتوێ کرد.

لە بەیاننامەیەکدا دامەزراوەی بیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی رایگەیاندووە، د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رۆژی چوارشەممە سێی ئەیلولی 2025 پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و گفتوگۆیان کرد دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەزگاکانی حکومەت و دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری داد لەو دیدارەدا باسی لە گرنگی ئەنجامدانی لێکۆلینەوەی لە کێشە و قەیرانەکان کرد و بەپێویستیشی زانی پەیوەندیەکانی نێوان دامەزراوە مەدەنیەکانی هەرێم و بەغداد بەهێز بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پێشنیارو راسپاردە باسکران.

باسی لەوەشکردووە، هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە دەستوری عێراق و یاساکان کرا، بەتایبەت پاشەکشەی فیدڕاڵیەت و لامەرکەزیەت، لە دوای 20 ساڵ لە پەسەندکردنی دەستووری نوێی عێراق.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار بۆ چارەسەری گرفت و کێشەی  سێکتەرە جیاوازەکان دەکات لەرێگەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی حکومەی و حیزبی و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بوارە جیاوازەکان.

More News

Most Popular

هەواڵ

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کاتی ئازادکردنی ئۆجەلانی دیاریکرد

Mic
2025-09-07


دوای 26ساڵ و حەت مانگ لە دەستگیرکردنی، ئێستا عەبدوڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵییەوە نەخشەی داهاتووی تورکیا دادەڕێژێتەوە، هەرچەندە ئەو پرسی ئازادکردنی خۆی بەستووەتەوە بە پرسی ئازادی گەلی تورکیاوە، بەڵام دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا.

 کاتێک رۆژی 15ـى شوباتی 1999، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەریئەوکاتی پەکەکە لە کینیا دەستگیرکرد، رەنگە بە خەیاڵی کەسدا نەهاتبێت، کە رۆژێک نەک چارەنوسی دۆزی کورد، بەڵکو چارەنوسی پرۆسەی سیاسی و سیستەمی حکومڕانی لە تورکیا دەکەوێتە دەست ئۆجەلان، کە زیاتر لە سێیەکی تەمەنی لە زیندانی تورکیا بەسەربردووە.

مانگی شوباتی ئەمساڵ کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی بەستەوە بە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ئەو جەختکردنەوەی کەجەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو وایکرد، خودی ئۆجەلان لەسەر ئەو پرسە پەیامێک بڵاوبکاتەوە.

رۆژی 2ـى تەموز، عەبدوڵا ئۆجەلان،  باسی ئازادیی خۆی کرد و وتی: من هیچ کاتێک ئازادیی کەسیی خۆمم بە پرسێکی جیاواز و سەربەخۆ لە ئازدایی کۆمەڵگە نەبینیوە، هەمیشەش بەرگریم لەوە کردووە، بەبێ بنیادنانی ئازادیی کۆمەڵگە، ئازادیی تاکەکەسیی مانای راستەقینەی خۆی نادۆزێتەوە.

لەئێستادا پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان هاوکات لەگەڵ هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتیدا چووتە قۆناغێکی نوێوە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، وادەی کۆتایی ئەم مانگەی بۆ تورکیا دیاریکردوە بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا" بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، تاکو بتوانێت سەر لەنوێ ژیانی ئاسایی لەدەرەوەی زیندان دەسپێبکاتەوە.

کۆتایی ساڵی رابردوو، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دوایکرد عەبدوڵا ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و پەکەکە  هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵێنیدا، کە ئەگەر ئۆجەلان پەکەکە هەڵوەشێنێتەوە، ئەوانیش ئازادی دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئۆجەلان ئازاد نەکراوە.

پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان لەکاتێکدایە، نوعمان كورتولموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پێنج كەس لە كۆمیسیۆنی برایەتی و دیموکراسی كە بۆ چارەسەری كێشەی كورد دروستكراو، ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بكەن و لەگەڵ ئۆجەلان كۆببنەوە.

هەرچەندە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان خواستی کود و ئازادیخوازانە، بەڵام خودی ئۆجەلان پێیوایە، زیندان نەیتوانیوە رێگەبگرێت لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و تەنانەت، دڵنیایی بە پەکەکە و گەلی کوردداوە، کە بەرپرسیارێتی قۆناغەکە لە ئەستۆ دەگرێت.