دامەزراوەی ڤیژن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق چۆنێتی
کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیان تاوتوێ کرد
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق،
قاسم عەرەجی ڕۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلولی 2025 لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە عەدنان
عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەڕێگەکانی
بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ناوەندەکانی
توێژینەوە، بەتایبەت دامەزراوەی ڤیژن کرا، بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگاکان و بیرۆکە و
دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە،
بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش و تەندروستی، ئاو، و وزە.
عەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامدا دەبێت بۆ هەموو ئەو
دامەزراوانەی بەشداری لە چارسەرکردنی کێشەکاندا دەکەن و پڕۆژە دەخەنەڕوو، کە سوودی
بۆ میللەت و هاوڵاتییانی عێراق هەیە.
تاقیگەی ناوەندی توێژینەوەی ڤێتێرنەری دوبەی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە تاقیکردنەوەکانیاندا دەرکەوتووە، کە یەک دڵۆپ فرمێسکی وشتر ئەوەندە پێکهاتەی بەهێزە، دەتوانێت ژەهری ٢٦ جۆری ماری جیاواز، کاریگەری نەهێڵێت و وەک دژە ژەهرێک کار بکات.
لە بابەتەکەیاندا هاتووە، کە ئەم بابەتە بووەتە جێگەی سەر سوورمان و سەرنجی زانایان و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانین توێژینەوەیەکی گشتگیر و گرنگی لەسەر ئەنجام بدەن، بەو هیوایەی بتوانن باشترین و گرنگترین چارەسەری دژە ژەهری بەشێک لە جۆرەکانی مارەکان دروست بکەن.