تەندروستی

نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟ هۆکار و نیشانەکانی چیین؟

Mic
2025-09-03

نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوبردنی خانەکانی مێشک، هەتاوەکو ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی لە ناو چوونی بیر و هزر و توانای دەروونیەکان و بە بەجێگەیاندنی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ.
هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟

تاوەکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تەواوی نەزانراوە، هەرچەندە کۆمەڵێک هۆکار دەست نیشان کراون کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکات، لەوانە:
1- زیادبوونی تەمەن
2- هەبوونی حاڵەتی تری نەخۆشییەکە لە خێزاندا
3-خەمۆکی بەردەوام و چارەسەرنەکراو، هەرچەندە دەکرێت خەمۆکی خۆی یەکێکیش بێت لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
4- شێوازی ژیان و هەبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.
5- بەرکەوتنی زەبری توند.
6- هۆکاری ژینگەیش هۆکار بێت بۆ زیادبوونی مەترسییەکە.

نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر چین؟
١- لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەر تێنەپەڕیوە.
٢- قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.
٣- ونبوون.
٤- کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.
٥- ونکردنی شتەکان.
٦- نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.
٧- قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.

More News

Most Popular

هەواڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن کۆدەبێتەوە

Mic
2025-09-04

دامەزراوەی ڤیژن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق چۆنێتی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیان تاوتوێ کرد

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم عەرەجی ڕۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلولی 2025 لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەڕێگەکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ناوەندەکانی توێژینەوە، بەتایبەت دامەزراوەی ڤیژن کرا، بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگاکان و بیرۆکە و دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش و تەندروستی، ئاو، و وزە.

عەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامدا دەبێت بۆ هەموو ئەو دامەزراوانەی بەشداری لە چارسەرکردنی کێشەکاندا دەکەن و پڕۆژە دەخەنەڕوو، کە سوودی بۆ میللەت و هاوڵاتییانی عێراق هەیە.