به‌ردی گورچیله نه‌خۆشیه‌كی باوه له‌زانستی پزیشكیدا ئاوی كانزایی به‌رێژه‌ی فراوان و بواری ژه‌نه‌تیكی و كه‌می خواردنه‌وی ئاو له هۆكاره‌كانی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ن.
به‌ردی گورچیله ده‌گاته میزڵدان و له‌وێشه‌وه ده‌رده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌بێـته هۆی ئازار جوڵه‌ی به‌رد و گیربوونی و كۆ بوونه‌وه‌ی میزه له پشتیه‌وه‌ی.
به‌ردی گورچیله به گشتی له‌ناو نه‌خۆشه‌كانی گورچیله‌دا هه‌موو 3 ساڵ جارێك دروست ده‌بێت و له هه‌ندێك گورچیه‌له‌شد هه‌موو ساڵێك دروست ده‌بێت.
جوڵه‌ی به‌رد ده‌بێته هۆی ئازار له لاته‌نیشته‌كانداو ره‌نگه ئه‌م ئازار بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ران و خواره‌وه‌ی سك یان ببێته هۆی ژانه سه‌ر.
ئه‌وه‌ی نه‌خۆش تووشی ترس و گومان ده‌كات گۆڕینی ره‌نگی میزه بۆ ره‌نگی سوور و دووباره بوونه‌وه‌ی میز و په‌له كردن له میز كردن‌دا و سووتانه‌وه‌یه. بوونی خوێنی زۆر و هه‌وكردن له پشكنیندا نیشانه‌ی بوونی به‌رده.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازاره به هیچ ده‌رمانێك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، یان رێگه له میز كردن بگرێت یان هه‌و بكات و زیان به گورچیله بگه‌یه‌نێت، پێویست به ده‌رهێنانی به‌رد ده‌كات به رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ر‌ی.
7 رۆژی تر سێ مانگ بەسەر دیارنەمانی ئاڤێتستا یوسف تێپەڕ دەبێت، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو گەڕان بە دوای چارەنووسیدا کۆتایی بێت.
85 رۆژە ئا‌ڤێستا یوسف بەرزنجی دیارنەماوە و تیمەکانی سەرقاڵی دیاریکردنی چارەنوسین، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرداوێکیان لەسەر روداوەکە دەستنەکەوتووە.
رۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئا‌ڤێستا یوسف و خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتکردن چوونە هاوینەهەوارەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر، بەڵام بە گێڕانەوەی کەسوکارەکەی " ئا‌ڤێستا کەوتوەتە ناو روباری تەنگاتور" و لەوکاتەوە بێسەروشوێن بووە.
رۆژی 5ـی تەمموزی 2025، دوای سێ مانگ گەڕان بەدوای چارەنوسی ئا‌ڤێستا یوسف کۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی بتوانرێت هیچ ئاماژەیەکی دۆزینەوەی دیاری بکرێت.
روداوەکە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە، هەر بۆیە زۆرینەی گەڕان لەلایەن تیمەکانی ئەوانەوە ئەبجام دراوە، بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاندووە، ڕۆژانە چوار تا هەشت تیم بەدوای تەرمی مامۆستا ئا‌ڤێستا دەگەڕێین و پرۆسەکە تا ڕۆژی 5-7 بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت".
دیارنەمانی ئا‌ڤێستا یوسف چەند سیناریۆیی جیاوازی هێنایە بەرباس، بەڵام کەسوکارەکەی لەبارەی چیرۆکی روداوەکەوە گێڕایانەوە، ئا‌ڤێستا لەگەڵ براکەی بۆ وێنەگرتن چوونەتە کەناری روبارەکە، بەڵام لەو کاتەدا براکەی دەکەوێتە ناو رووباری تەنگاتوور، ئەویش هەوڵی رزگارکردنی دەدات و رزگاری دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ناوی و دەخنکێت.