1. با هەمیشە ئامانجەكەت لە مێشكتدا هەبێت، ئەمەش وادەكات بەردەوام هەوڵی بۆ بدەیت و پێی بگەیت.
2. هەمیشە كەمتر لەوە خەرج بكە كە بەدەستی دەهێنیت، ئەمەش وادەكات پاشەكەوتت هەبێت بۆ داهاتو.
3. هەوڵبدە زیاتر لە سەرچاوەیەكی داهاتت هەبێت، چونكە یارمەتیت دەدات باشتر پارە بەدەستبهێنیت.
4. لە تەمەنێكی كەمەوە دەست بكە بە پاشەكەوت كردن، چونكە تا گەورەتر بیت باشتر دەتوانیت پاشەكەوتی پارەكانت بكەیت.
5. ئەو پارانەی بەدەستی دەهێنیت، بەشێكی تەرخان بكە بۆ زیادكردنی زانیاریی و تواناكانت، هەوڵبدە خولی جیاواز ببینە و خۆت فێری كاری جیاواز بكە، چەق بەستو مەبە كە تەنها لە یەك بواردا شارەزابیت.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ رایگهیاند، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن كه ئهنجامی دهدهن لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن، له نێویشیاندا دهستگیركردنی رۆژنامهنوسان و لێدان و دادگاییكردنی ناداپهروهرانه.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ له راپۆرتێكدا لهبارهی ڕەوشی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان، رایگهیاندوه، "دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان شانازی بەوە دەکەن کە له هەرێم ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین ههیه، بهڵام ئهوه بانگهشهیهكی گاڵتەجاڕانەیە و ههڵمهتی هەراسانکردن و تۆقاندن و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسان ئهنجامدهدهن بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی بڵاوكردوهتهوه".
رێكخراوهكه ڕەخنەی لە مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان گرتوه و هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەری، کولتورێکی ترسی دروستکردوە، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوه، "هێرشەکان هەراسانکردن و ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لهخۆدهگرێت، كه کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی و خراپیان هەبوە بۆ سەر مافەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین، چهندین ڕۆژنامەنوس ناچاربون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن یان خۆیان بشارنەوە، یانیش بە ناچاریی دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی ببن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ساڵی 2023دا دهستگیركردنی 37 رۆژنامهنوس تۆمارکراوە و 27 ڕوداویش رویانداوه كه ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی هێرش و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بونهتهوه، لەماهىی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2014دا، دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لانیکەم 10 ڕۆژنامەنوسیان لە پەیوەندی لەگەڵ کارە ڕۆژنامەگەرییەکانیان دەستبەسەر کردوە یان بانگهێشتیان کردون، هەندێکی دیكهش لە ئێستاوە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەشت ڕۆژنامەنوس و کەسوکاری ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو و پارێزەرەکانیان قسەی کرد، هەروەها پێداچونەوەی بە بەڵگەنامەکانی دادگادا کردوه، کە پەیوەندییان بە چوار دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو هەبو، کە هەمویان باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری له ههرێمیه كوردستان كردوه.