کۆمپانیای زەبەلاحی
تەکنەلۆژیای گووگڵ گرێبەستێکی ئەنجامدا بۆ کڕینی دوو کێڵگەی دەریایی نوێ لە کەناراوەکانی
هۆڵەندا بە مەبەستی ئیستغلالکردنی وزەی بای دەریایی، ئەمەش بەشێکە لە پلانی کۆمپانیاکە
بۆ پاککردنەوەی هەموو ئەو وزەیەی لە ناوەندەکانیدا بەکاردەهێنرێت تا ساڵی ٢٠٣٠.
کۆمپانیاکە
ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی ئەو گرێبەستە ئەنجامدراوە زیاتر لە ٧٠٠ مێگاوات وزە بەدەستدەهێنن،
هەروەها دوو سەنتەری کۆمپانیاکە لە هۆڵەندا سوودمەند دەبن لە کێڵگە باییەکانی دەریایی،
کە نزیکەی ٦%ی پێویستی ساڵانەی کارەبای... هۆڵەندا.
ئامانجی گووگڵ لەمساڵدا
90% وزەی پاک بۆ ناوەندەکانی داتا هۆڵەندییەکانی دابین بکات، لەگەڵ ڕێکەوتنی زیادە
بۆ کڕینی وزەی بەردەوام لە کێڵگە باییەکان و کێڵگە خۆرییەکان لە بەلجیکا و پۆڵەندا
و ئیتاڵیا. کۆمپانیاکە بەنیازە قەرەبووی بەکارهێنانی کارەبای خۆی بکاتەوە بە کڕینی
وزەی بێ کاربۆن کە نزیکەی 40%ی کارەبای بەرهەم هێنراو لە هۆڵەندا پێکدەهێنێت.
مایکرۆسۆفت هاوشێوەی
گووگڵ پابەندە بە کڕینی وزەی بێ کاربۆن لە سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە مانگی ئایاری
٢٠٢٣ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای هێلیۆن ئینێرجی واژۆکرد بۆ
دابینکردنی وزەی پاک تا ساڵی ٢٠٢٨، یەکەم ڕیاکتۆری گەرمی ئەتۆمی بازرگانی بە تۆڕی کارەبای
واشنتۆنەوە بەستەوە.
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە تۆمەتی هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرمانی عێراق دەرکرد.
دادگای لێكۆڵینهوهی ههولێر لە نوسراوێکدا سهرجهم هێزه ئهمنییهكان و لایهنی پهیوهندیدار ئاگادار کردوەتەوە، "لهههر شوێنێك ئهحمهد حاجی ڕهشید، ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهریتان بینی دهستگیری بكهن، چونكه له دادگا سكاڵای لهسهر تۆمار كراوه و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه".
فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کەناڵی "عەهد " لە زاری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە بڵایکردەوە،" هەندێک لایەنی کوردی خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسرایل کردووە و ئاسانکارییان بۆ ناردنی 10 هەزار درۆن بۆ خاکی ئێران کردووە".
لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە"هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
دوای دهرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، ئهحمهدی حاجی رهشید لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردووەتەوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو و ئاگادارکردنەوەیان، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم"، هەر بۆیە داوای لێبووردنیان کردووه، دوو سەرنووسەری کەناڵەکەیان لەکار دورخستووەتەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتهواوی گرووپی تیلیگرام و سۆشیال میدیاكانیان سڕییەوە.