لە تویژینەوەیەکی سویدیدا کۆمەڵێک تویژەر کاریان لەسەر کاریگەری بۆنی جەستە کردووە لەناو مرۆڤەکاندا، دەرکەوتووە کە ئەوکەسانەی بۆنی ئارەقی جەستەی کەسانی دیکەیان کردووە وەرگرتنی چارەسەرەکانی دڵەڕاوکێ کاریگەری گەورەتری هەبووە لەسەریان.
لە توێژینەوەکەدا کە لە پەیمانگای کارۆلینتسکای کراوە، بەڕێوبەری توێژینەوەکە دەڵێت: بۆنی ئارەقەکە کاریگەری لەسەر کارلێکە کیمیاییەکانی مێشک هەبووە و وایکردووە کەسەکان هەست بە ئارامی بکەن وکاریگەری دەرمانەکان کە بۆ چارەسەری دڵەڕاوکێ بەکاردێن زیاتر ببێت.
توێژینەوەکە لە کۆنفرانسێکی پزیشکی لە پاریس خرایە ڕوو، لەو توێژینەوەیەدا بۆنی ئارەقی بنباڵی چەند خۆبەخشێک وەرگیرا بە دوو جۆری جیاواز، بەشێکیان لەکاتی سەیرکردنی فیلمی ترسناک وبەشێکیان لەکاتی فیلمێکدا کە بووەتە هۆی دڵخۆشی بینەرەکان، دواتر بۆنەکەیان کردە شوشەیەک و درا بە ٤٨ ژن کە کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیان هەبوو، دواتر چارەسەری دەروونیان پێدرا و دەرکەوت کە کاریگەری گەورەتری هەبووە لەسەریان و زووتر هەستیان بەباشبوون کردووە.
توێژەرە سویدییەکان باسیش لەوە دەکەن کە بۆنی جەستەی مرۆڤ ڕەنگە باری سۆزداریمان بگەیەنێت و ئاڵوگۆری بکات، بۆ نموونە دڵخۆشی یان دڵەڕاوکێ و تەنانەت وەڵامی هاوشێوە لە کەسانی دیکەدا دروست بکات کە بۆنی دەکەن.
7 رۆژی تر سێ مانگ بەسەر دیارنەمانی ئاڤێتستا یوسف تێپەڕ دەبێت، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو گەڕان بە دوای چارەنووسیدا کۆتایی بێت.
85 رۆژە ئاڤێستا یوسف بەرزنجی دیارنەماوە و تیمەکانی سەرقاڵی دیاریکردنی چارەنوسین، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرداوێکیان لەسەر روداوەکە دەستنەکەوتووە.
رۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف و خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتکردن چوونە هاوینەهەوارەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر، بەڵام بە گێڕانەوەی کەسوکارەکەی " ئاڤێستا کەوتوەتە ناو روباری تەنگاتور" و لەوکاتەوە بێسەروشوێن بووە.
رۆژی 5ـی تەمموزی 2025، دوای سێ مانگ گەڕان بەدوای چارەنوسی ئاڤێستا یوسف کۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی بتوانرێت هیچ ئاماژەیەکی دۆزینەوەی دیاری بکرێت.
روداوەکە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە، هەر بۆیە زۆرینەی گەڕان لەلایەن تیمەکانی ئەوانەوە ئەبجام دراوە، بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاندووە، ڕۆژانە چوار تا هەشت تیم بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین و پرۆسەکە تا ڕۆژی 5-7 بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت".
دیارنەمانی ئاڤێستا یوسف چەند سیناریۆیی جیاوازی هێنایە بەرباس، بەڵام کەسوکارەکەی لەبارەی چیرۆکی روداوەکەوە گێڕایانەوە، ئاڤێستا لەگەڵ براکەی بۆ وێنەگرتن چوونەتە کەناری روبارەکە، بەڵام لەو کاتەدا براکەی دەکەوێتە ناو رووباری تەنگاتوور، ئەویش هەوڵی رزگارکردنی دەدات و رزگاری دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ناوی و دەخنکێت.