تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە کە بەھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ملولە خوێنە بچووکەکان و دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترس بۆسەر ژیانی تووشبوەکە.
بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێی جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە ھەندێک حاڵتدا بە ھۆی گەستنی مێشولە یاخود مچەوە دەگوازرێتەوە ھەروەھا بە بەرکەوتنی بە شلەکانی ئاژەڵە تووشبوەکە کە وەک(خوێن،میز،لیک،ھتد...) نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
تا ئێستا لە ئاستی دنیادا چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە. ماوەیەکە لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەو تایە بڵاوبووەتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون:
نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەنێوان ٢-٢١ ڕۆژ لەسەر کەسی
تووشبوو دەردەکەون و بریتین لە تایەکی زۆر، شەکەتی،
سەرگێژخواردن، ئازاری ئێسک و جومگە و ماسولکەکان و بێھێزی.
کاتێک نەخۆشیەکە تەشەنەدەکات دەبێتە ھۆی خوێنبەربوون لە ژێر پێست و ئەندامەکانی ناوەو چاو و لوت و گوێ، شۆک بوون، تێکچوونی فەرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، بورانەوە، لەکارکەوتنی گورچیلە و جگەر و کێشەی ھەناسە و خوێن.
وە لەکاتی زیاتر بەرەوپێشچونی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە مێشک، دڵ، چاو، گورچیلە، سپڵ و جگەر، وە ھەروەھا سیەکانیش دەگرێتەوە لە حاڵەتی زۆر تەشەنەکردنی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی مردن.
خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن
دەبێت ھەوڵبدرێت سەردانی ئەو شوێنانە نەکرێت کە ڤایرۆسەکە تێیاندا
بڵاوە، بەکار ھێنانی
دستکێش و ماسک و عەینەک و ھەموو پێداویستیەکی تر کە دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە بەرکەوتنی
ڕاستەوخۆ لە کاتی کارکردن لەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.
کوتان ئەگەر ھەبێت، ھەرچەندە کوتان دژی چەند جۆرێکی کەمی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون دۆزراوەتەوە بۆیە بەتایبەت لەم وڵاتانەی خۆماندا کوتان دژی ئەو ڤایرۆسانە بەردەست نیە!
بەھۆی ئەوەی نەخۆشیەکە لە ڕێگای ھەندێک ئاژەڵ و زیندەوەری وەک مچەوە دەگوازرێتەوە بۆیە پێویستە زۆر لێیان نزیکنەکەوینەوە و لە حاڵەتی پێویستیشدا کەلوپەلی خۆپاراستنی پێویست بەکاربھێنرێت.
ئەگەر کەسێک ھەستیکرد ھەندێک لە نیشانەکانی تێدایە پێویستە بە زوترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات چونکە دەستکردن بەچارەسەر لە سەرەتای نە خۆشیەکەدا ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زیاتردەکات.
سەرچاوە:
د.سۆران محەممەد غەریب، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات
تائێستا
حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنجی رەوانە نەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان
لیستی مووچەی مانگی (حوزەیران) شەشی ئامادە کردووە و رادەستی بەغدای دەکات.
25 رۆژی مانگی حوزەیران
تێپەڕیووە، تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری رابردوویان
وەرنەگرتووە.
ئەگەرچی
تائێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار لە بەغدایە و پارەکەی خەرجنەکراوە، بەڵام
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیشی رادەستکردن، لەکاتێکدا
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت بودجەتان نەماوە.
هەرێمی
کوردستان بە هیوایە، بەغدا کێشەکانی چارەسەر بکات و پارەی مووچەی فەرمانبەران و
مووچەخۆران بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران خەرجبکات.
ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق
دەکاتەوە، ئەوەیش لەپێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین پەیامیدا لەبارەی مووچە و
رێککەوتن لەگەڵ بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەرگای
گفتوگۆ داناخەین هەموو هەوڵێک دەدەین تا لەبارەی کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق
رێکبکەوین".
حکومەتی
عێراق پاساوی بۆ ناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە، لە دوایین راگەیەندراویدا
داوایکردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ
پەلەکردن لە بەبانکیکردنی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان،
تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت".
رۆژی
28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی
هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو: "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ
هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای
بودجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 دیاریکراوە."
وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بە زمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتیەبەر لە
دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی
هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی
کردەیی."
هەرێمی کوردستان بۆ
دابەشکردنی مووچە چی دەکات؟
حکومەتی
هەرێمی کوردستان تائێستا بە هیوایە هەولێر و بەغداد بتوانن بگەنە رێککەوتن تا
بەغدا مانگانە پارەی مووچە رەوانە بکات.
حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا پشتیوانی دابەشكردنی
مووچە لە داهاتی بەردەستی هەرێمی کوردستان دەکات.
مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، " ئەگەر لەگەڵ بەغدا
نەگەیشتینە رێککەوتن، بە داهاتی ناوخۆ، بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەهەر جۆرێک
بێت، ناهێڵین پەکی خەڵک بکەوێت و ئەگەر نەشتوانین لە کاتی خۆیدا، یان وەکوو پێویست
هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکەین، بێگومان بە گوێرەی تواناکانمان، چیمان پێ بکرێت،
دەیکەین."
هەرێمی
کوردستان هەموو هیواکانی لەسەر دادگای فیدراڵی هەڵچنی بوو تا فەرمانسالاری بۆ
خەرجکردنی پارەی مووچە دەربکات، بەڵام سەرۆکی دادگاکە داوای خانەنشینی کرد و نۆ
ئەندامیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشکرد.
مەسرور
بارزانی، لەبارەی چارەنووسی فەرمانسالارییەکەی دادگای فیدراڵییەوە وتی، "ئێستا
دادگاکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی
عێراقین تا کێشەی مووچە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بکات.
هەرێمی
کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئێستا تەنها 160
ملیار دیناری پێیە و نزیکەی 800 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، کە دیار نییە کەی
دەتوانرێت پڕبکرێتەوە.