تەندروستی

لەکاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا چی بکەین؟

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-06-22

مینۆپۆس، یاخود لێچوونەوە پرۆسەیەکی سروشتی بایۆلۆژیە، بە واتای کۆتاییهاتن بە سوڕی مانگانە دێت و  کاتێک دەستنیشان دەکرێت کە خانمێک بۆ ماوەی ١٢ مانگ نەکەوێتە سوڕی مانگانەوە.
 لێچوونەوە، دەکرێت لە نێوان تەمەنی ٤٠ - ٥٠ ساڵیدا ڕووبدات، بەڵام بە پێی ئامارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەمەنی ٥١ ساڵی بە تەمەنی تێکڕای لێچوونەوەی ژنان دانراوە.

نیشانە باوەکانی وەک (هۆت فلەش) واتە هەستکردن بە گەرمایەکی زۆر لە بەشی سەرەوەی جەستە، ئارەقکردنەوە و تێکچونی باری سۆزداری دەکرێت خانمان توشی تێکچونی خەو، کەمبوونەوەی وزە و گۆڕینی باری دەروونی بکات.
بە شێوەیەکی گشتی نیشانە باوەکانی لێچوونەوە بریتین لە:
لە سەرەتادا، ناڕێکبوونی سووڕی مانگانە
وشکبوونەوەی ئەندامی زا و زێ
گەرمبوونی بەشی سەرەوەی جەستە (هۆت فلەش)
لەرز
ئارەقکردنەوەی شەوان
ناڕێکی خەو
ناجێگیری دۆخی دەروونی (مەزاج)
زیادبوونی کێش
تەنکبوونەوەی قژ و وشکبوونەوەی پێست
بچووکبوونەوەی مەمک


دەکرێت نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگۆڕێن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کاتێک خانمێک نزیک دەبێتەوە لە لێچوونەوە، توشی گۆڕان و ناڕێکی دەبێت لە سوڕی مانگانەدا.
سەرباری ناڕێکبوونی سووڕی مانگانە، خانمان بەدوور نین لە ئەگەری سکپڕی، بۆیە کاتیک سوڕی مانگانە دوا دەکەوێت و دڵنیا نیت لەوەی بەرەو لێ چوونەوە دەچیت، ئەوا باشترە پشکنینی سکپڕی ئەنجام بدرێت.
لێکەوتەکانی وەستانی سووری مانگانە چین؟
پاش وەستانی سووڕی مانگانە، خانمان مەترسی تووشبوونیان بە چەند نەخۆشییەک لەسەرە، وەک:  
١-نەخۆشی دڵ و دەمارەکانی، بۆیە گرنگە خانمان بەردەوام وەرزش بکەن و کێشیان ئاسایی بێت و خواردنی تەندرووست بخۆن.
٢- پووکانەوەی ئێسک، خانمان کاتێک سوڕی مانگانەیان دەوەستێت، ئەگەری کەمبوونەوەی چڕی ئێسکیان زیاد دەکات کە ئەمەش ئەگەری شکانی ئێسک زیاد دەکات. بۆیە پێویستە خانمان زیاتر ئەو خواردنانە بخۆن کە ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین دی و کالیسیۆمی تێدایە و زوو زوو پشکنین بکەن.
٣- میز ڕانەگرتن، کاتێک کشانی ماسولکەکانی ڕیڕەوی میزەڕۆ و ئەندامی زاووزێ کەم دەبێتەوە، دەکرێت خانمان تووشی ڕانەگرتنی میز ببنەوە بەتایبەت لەکاتی کۆکە و پێکەنین و هەڵگرتنی قورساییدا.بۆ ئەمەش ئەم خانمانە دەتوانن ڕاهێنانی ماسولکەکانی ‌حەوز بکەن و کرێمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەکاربێنن بۆ ئەندامی زاوزێیان.     

 ٤- لاوازی سێکسی، وشکبوونەوەی ئەندامی زێ لە زۆر خانمدا ڕوودەدات، بۆیە دەتوانن کرێمی شێدارکەرەوە یان لوبریکانت بەکاربێنن. ئەگەرئەمەش سوودی نەبوو ئەوا دەتوانن سەردانی پزیشکی ژنان بکەن بۆ بەکارهێنانی دەرمان.

٥- زیادبوونی کێش، زۆر لە خانمان پاش لێچوونەوە کێشیان زیاد دەکات بە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی هەزمکردن تێیاندا، بۆیە ئەمەش هۆکارێکی تر دەداتە ئەم خانمانە کە بەردەوام وەرزش بکەن و خواردنی تەندرووست بخۆن

More News

Most Popular

هەواڵ

"ئەمڕۆ 16 رۆژنامەوان دەستگیرکراون"

Mic
2025-06-26

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بۆ رێگرییکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هێزی ئەمنی لە چەندین شوێنی شەقامی سالم و بەشێک لە دامەزراوەکانی دیکە بڵاوەیان پێکرا و چەندین رۆژنامەوان و چالاکوان و بەرپرسی حیزبی دەستگیرکران.

مایک نیوز زانیویەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مامۆستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ئازادکراون.

هەروەها دوو تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ZOOM لە شەقامی سالم دەستگیرکراون و کەلوپەلی رۆژنامەوانییەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی مایک نیوز، هەر لەماوەی یەک کاتژمێردا 16 لەشاری سلێمانی رۆژنامەوان دەستگیرکراون و پاش نیوەڕۆ ئازادکراون.

 

سەنتەری میترۆ، کە دامەزراوەیەکە بۆ بەرگریی لە رۆژنامەوانان و ئازادی رادەربڕین، ئاشکرایکردووە، دوێنێ رێکخەرانی خۆپیشاندانی مۆستایان و موچەخۆران دەستگیرکراون و ئەمڕۆش ئەم میدیاکارانە دەستگیرکراون:

راگەیاندنکارێکی کەناڵی ئازادی
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی سپێدە
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی پەیام
دوو تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی زووم
تیمی رۆژنامەوانی مۆراڵ میدیا

 

هەر ئەمڕۆ، کەناڵی پەیام، ئاشکرایکرد، تیمێکی رۆژنامەوانەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام وردەکاریی زیاتریان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە به‌رپرسێكی ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆکی رەوت، د. غالب محه‌مه‌د و د. رێبوار كه‌ریم ئەمڕۆ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست لە سلێمانی ده‌ستگیركراون.

ئەم دۆخە ئەمنییەی شاری سلێمانی پاش ئەوەهات کە چەند رۆژێکە داخوازییەک هەبوو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە رۆژی پێنجشەممە، بەمەبەستی داواکردنی موچە و شایستەداراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و پارێزگار مۆڵەتی خۆپیشاندنیان نەدا، بەپاساوی ئەوەی "دۆخەکە ئێستا گونجاو نییە".

 

کاروان ئەنوەر، سەندیکای رۆژنامەنوسان لقی سلێمانی:
رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان پاش ئەوەی خوانی نیوەڕیان بۆ ئامادەکرا ئازاد دەکرێن

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بۆ کەناڵی زووم:
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت بەپێی بڕکەی 10ی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ خەڵک دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا جارێ خۆپیشاندان نەکراوە و هیچ زیانێک نەگەیەنراوە و یاساشکێنی نەکراوە، لەدوێنێوە خەڵک دەستگیردەکەن، یاساکە کوا شتی وای تیایە؟!
خەڵک چی بکات؟ دەچن بۆ بەغداد، پێیان دەوترێت جاش و خۆفرۆش، لێرە خۆپیشاندان دەکەن دەستگیریان دەکەن
سەندیکای رۆژنامەنوسان لە سلێمانی لەبەرئەوەی یەکێتین ناتوانن پشتیوانی رۆژنامەوانان بکەن.
چارەسەری ئەمنی ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات
ئەمەی دەکرێت هەڵمەتی دەستگیرکرنە
ئێستا هێزی ئەمنی بوون بە دوژمنی کامێرا، هەرکەسێک کامێرای پێبێت دەستگیری دەکەن
هێزی ئەمنی سڵناکاتەوە و مۆبایلی کەسەکان بەزۆر دەکەنەوە و زانیارییە تایبەتەکانی دەردەهێنن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی بۆ مایک، عەقید سەلام عبدولخالق:
خۆپیشاندان لە سلێمانی قەدەغە نییە، ئەوەی کراوە دواخستنی خۆپیشاندان بووە، زانیاریی پێشوەختەمان هەبووە کە خۆپیشاندانەکە بەلاڕێدا دەبرێت و خەڵک زیانمەند دەبن تیایدا.
کاری ئێمە زانیاریی پێشوەختەیە و لەسەر ئەم زانیارییە رێگرییمان کردووە، لە داخوازیی و مافی مامۆستایان تێدەگەین و ئێمەش بەشێکین لە دۆخەکە.

 
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاریاریاندابوو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببەن، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی داخوازییەکەیان ره‌تكرایه‌وه‌ به‌بیانوی نه‌گونجاوی كاته‌ی.

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 60 رۆژه‌ وه‌ریان نه‌گرتوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا حكومه‌ت پلانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار/5) و (حوزه‌یران/6) رانه‌گه‌یاندوه‌.