وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەپێی پێنوێنە زانستییەکان بۆ پێوانەکردنی
زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵات، پێشبینی دەکرێت لە سێ ساڵی داهاتوودا ژمارەی
دانیشتوانی عێراق بگاتە 49 ملیۆن کەس.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە
پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق بەدەستهاتوون، عێراق دانیشتووانەکەی گەنجە و ڕێژەی منداڵبوون بەرزە،
ئەگەرچی دابەزینێکی وردە وردە تۆمارکراوە لە بواری تۆماری منداڵی نوێ.
رونیشیکردەوە، پێشبینییەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی (2028) دەگاتە (48.9) ملیۆن، بە رێژەی
گەشەکردن 2.4٪. ئەمەش پێویستی بە پلانی نوێ و سودوەرگرتنی زیاترە لە دیمۆگرافیای
عێراق و زیادکردنی بەرهەمهێنان و دەرفەتەکانی کارکردن و خوێندەواریی و کاراکردنی
توانای مرۆیی لە عێراق.
ئەلهنداوی جەختی لەوە کردەوە، هەموو زیادبوونێکی
دانیشتوان، دەبێتەهۆی زیاتر بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتیی و داراییەکانی وڵات و
پێوسیتی بەوەیە ژێرخانی ئابووری وڵات زیاتر گەشە بکات، بەبێئەوەی رێگە بدرێت
شارەکان زیاتر قەرەباڵغ ببن و ببێتە هۆی دروستبوونی گەڕەکی زەبەلاح، بۆئەوەی
کاردانەوەی نەرێتی لەڕووی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە لێنەکەوێتەوە.
بەپێی دواین سەرژمیری
عێراق لە ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆن کەسە، لەو چوارچێوەیە
ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار کەسە کە دەکاتە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کەرکوک و پاڵاوگەی بێجی، یەک کەس
بریندار بووە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و هێشتا ئەنجامدەری
هێرشەکان نەناسراون.
بەپێی
زانیارییەکان، "رێنمایی لەلایەن دەسەڵاتە باڵاکانەوە دەرچووە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی
ئاست بەرز بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرپرسیارێتی لە رووداوەکە".
پەیامنێری مایک
نیوز لە کەرکوک، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە سێ موشەک
ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی سەربازیی و پاڵاوگەی بێجی کراوە، یەکێک لە موشەکەکان ئاڕاستەی
گۆڕیوە و لە ماڵیک کەوتووەتە خوارەوە، جگە لەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش خراوەتە
خوارەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی
مایک نیوز، "هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوک بەردەوامە و هیچ مەترسییەک
لە ئارادا نییە".
ئیدارەی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە هیچ
زیانێک تۆمار نەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە، "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، وەک یەکێک لە دەروازە
گرنگەکانی بەستنەوەی عێراق بە جیهان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە شێوەیەکی
کارا و بە تەواوی ئامادەیە بۆ پێشوازیی لە فڕۆکە گەشتیاریی و بەڕێکردنی گەشتە
ئاسمانییەکان بەپێی خشتەی داڕێژراوی خۆی و بەبێ هیچ دواکەوتن و پچڕانێک".
عادل ئەلدەج، سەرۆکی
شارەوانی قەزای بێجی، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە لەڕێی زیاتر لە 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشکراوەتە سەر پاڵاوگەکەی
سوتەمەنی بێجی.
عادل وتی: هێرشە درۆنییەکە لەلایەن تیمی بەرگرتیی پاڵاوگەکەوە بەرپەرچدراوەتەوە
و هیچ زیانێکی مرۆیی بەدواوە نەبووە.
سەرۆکی شارەوانی بێجی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتەخوارەوە
و ئەنجامدەرەکانی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتون.