لەگەڵ ئەوەی ئیڕان لەگەڵ ئیسرائیل لە جەنگێکی سەختدایە،
ئەنجومەنی شورای وڵاتەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی
دیارکرد.
پەرلەمانی ئێران- ناسراو بە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە
ئامادەبونی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار، کۆبوەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبونەوەکەی
دەنگدان بو بە سەید عەلی مەدینی زادە وهك دوهەمین وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی
لە کابینەی 14 هەمینی
ئێران.
لە کۆی 246 ئەندامی ئامادەبوی ئەنجومەنەکە، سەید عەلی
مەدینی زادە بە بەدەستهێنانی 171 دەنگ
وەک وەزیری کاروباریی ئابوری و دارایی دیاریکرا.
ئەوەی جێگەی سەرنجی بەشێک لە میدیاکانە، ئەوەیە لە
ناوەڕاستی جەنگدا کابینەی پزیشکیان و ئەنجومەنی شورای ئیسلامی(پەرلەمانی ئێران)
سەرقاڵی دانانی وەزیری کاروباری ئابوریی و داراییە.
لە 12ـی
مانگی ئازاری ڕابردوو ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بەکۆی دەنگ متمانەی لە عەبدولناسر
هیمەتی، وەزیری پێشوی وەزارەتی کاروباری ئابوری و دارایی سەندەوە و تۆمەتباریکرد
بەوەی نەیتوانیوە ئابوری وڵات بەرەو باشتر بەرێت.
دیاریکردنی سەید عەلی زادە، هاوکاتە لەگەڵ جەنگی نێوان
ئێران و ئیسرائیل، دابەزینی بەهای تمەنی ئێران بۆ ئاستێکی مێژووی لەبەرامبەر
دۆلاری ئەمریکی.
لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەرزبونەوەی ئاستی مەترسییەکان، عێراق دەستیکردوە بە جێگیرکردنی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوری کێڵگە نەوتییە ستراتیژییەکانی لە باشوری وڵاتەکەی.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا
ناوخۆییەکانی عێراق، ئەحمەد تەمیمی، شارەزای بواری ئەمنی ڕاگەیاند، حکومەت هەنگاوی
جددی دەنێت بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی سەروەت و سامانی سروشتی، لەڕێگەی دانانی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوی دروستکراوی ڕوسیا.
کێڵگە نەوتییەکان بڕبڕەی
پشتی ئابوریی عێراقن و لە %90 داهاتی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، بۆیە پاراستنی
کێڵگەکان پێویستییەکی نیشتمانی و گرنگە.
دەست گەیشتنی گروپە
چەکدارە جۆراوجۆرەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەندێک جۆری چەکی پێشکەوتوو، هەمیشە
مەترسییە بۆ سەر بەرژەوەندییە ستراتیژییە ئابورییەکانی عێراق و ناوەندە
دیبلۆماسییەکان، بۆیە شارەزایان بەردەوام هۆشداریی لە سنوردارکردنی توانای
گروپەکان دەدەن و بە مەترسی بۆسەر ئابوری و ئاسایشی وڵاتیان دەزانن.
ئەو شارەزا ئەمنییە، جێگیرکردنی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کێڵە نەوتییەکان، بەسەرەتایەکی گرنگ ناودەبات
و دەشڵێت، ئەو هەنگاوە پێویستی بە پەرەپێدان و دروستکردنی ئەڵقەی پارێزەرە لە
دەوری کێڵگەکان.
لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاڵۆزی جیۆپۆلەتیکی و
ناوچەییەکان، هەڵکشانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و مەترسی تێوەگلانی عێراق لە
شەڕەکە، پێویستە عێراقیش بیر لە پاراستنی ناوەندە گرنگە ئابورییەکانی بکاتەوە.
هەرهێرشێک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان عێراق، لەلایەن گروپە
پڕۆکسییەکان یان ئیسرائیل بۆسەر گروپەکان بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە تەلئەڤیڤی دەکەن،
عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی ئابوری و دارایی قوڵ دەبێتەوە.