بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرایدەکات
کە لە شەش ساڵی رابردوودا 90 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تێوەگلاون لە بازرگانییکردن
بە جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق، بەڕێوەبەری
فەرمانگەی رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، بەپێی ئەو تۆمارەی لە
فەرمانگەکەیان هەیە و لە ساڵی 2018ەوە دەیان کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان دەستیانهەبووە لە
بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق دەڵێت:
"ئەم جۆرە لە تاوانانە فۆرمێکی نوێی هەیە و ئاڵۆزە و تەمومژاوییە، بۆیە
پێویستی بە کەسانی پسپۆڕ و کارامە هەیە لەو بوارەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی
تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لە رێگای کۆمپانیا وەهمییەکانەوە ئەنجام دەدرێن و زۆربەی قوربانییەکانیش ئەوانەن، کە بەڵێنی کارکردنیان پێدەدرێت لە
وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو، چەندین گرووپی پزیشکی
رێکخراو دەستگیرکراون، کە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەکەن.
بەپێی بەدواداچونی مایک نیوز،
بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی بۆ زیادکردندی بڕی لێىڕینی موچە و شایستە
داراییەکانی خانەنشینی، گرفت بۆ ئەو موچانەش دروست دەکات کە هێشتا فەرمانبەر لە ساڵانی
رابردوودا وەرینەگرتوون.
لە 10 ساڵی رابردوودا
موچەی فەرمانبەران بەشێوەیەک لێبڕین و پاشەکەوت و کەمکراوەتەوە، بێوێنەبووە لە مێژووی
حوکمڕانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، بەڵام هێشتا بەوشێوەیەش نەتوانراوە گەرەنتی
بکرێت و بژێویی ئەو فەرمانبەرانە مسۆگەربکرێت.
دوێنێ، 2ی حوزەیرانی
2025، بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوکرایەوە لەبارەی موچەی خانەنشینی کە
بڕیارە لەمەودوا حکومەتی عێراق بیدات.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی
دارایی هەرێم لێبڕینی خانەنشی دیاریکراوە و لەمەودوا چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی
(التوقيفات التقاعدية) بە رێژەی (10%) لە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ
دەكرێت.
وردەکاریی لێبڕینەکان:
1-لێبڕینی رێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەران لە رێکەوتی (2014/1/1) تاکو (2024/6/30).
2-لێبڕینی رێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەرێتی خانەنشینان، ئەوانەی لە ئیستادا خانەنشینن و یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگرێتەوە لە رێکەوتی (2014/1/1) تا رێکەوتی دەستلەکارهەڵگرتن و هەواڵەکردنیان بۆ خانەنشینی.
3-بڕی پارەی کەڵەکەبوی سەر فەرمانبەران و خانەنشینان وەکو قەرز لە ئەستۆی فەرمانبەران و خانەنشینان تۆماردەکرێت.
4-قەرزی ئاماژەپێکراو لە خاڵی (سێیەم) لە ماوەی سێ ساڵ بۆ فەرمانبەران و ماوەی (5) ساڵ بۆ خانەنشینان پاکتاوبکرێت.
5-ئەم لێبڕینە لە رێکەوتی (2025/6/1) دەستپێدەکات تاکو قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.
بەپێی خاڵی یەکەم، دەبێت
فەرمانبەران و ئەوانەش کە ئەمساڵ خانەنشینکراون، دەبێت 2٪ی موچەکانیان لە 10 ساڵی
رابردوودا، بگێڕنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2015ەوە حکومەتی
هەرێم خراپترین جۆری موچە و بژێویی دابینکردووە بۆ موچەخۆران.
لە ساڵی 2015ەوە بۆ 2023،
فەرمانبەران 5 موچەیان پاشەکەوتکراوە، 23 چارەکە موچە، 10 موچەیان هەر وەرنەگرت، 9
موچە بە لێبڕینی 21٪ەوە، 1 موچە بە لێبڕینی 18٪، جگە لەوەی لە 10 ساڵی رابردوودا
تەرفیعی سەرجەم فەرمانبەران وەستاوە و شایستەداراییەکانی نەدراوە، هەروەها موچەی
مانگی 12/2024 خورا لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
بڕیارەکەی وەزارەتی
دارایی بەهیچ جۆرێک ئەو هەموو مافخوران و ستەمە ئیدارییانەی لەبەرچاو نەگرتووە کە
پێشتر ئاماژەیان پێکرا.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک
لە وەزارەتی دارایی بە مایک نیوزی راگەیاند، تائێستا بڕیارنەدراوە، لێبڕینی مووچەی
خانەنیشینی 10 ساڵی رابردوو ئەو مووچانە نەگرێتەوە کە پاشكەوتکراون یان
دابەشنەکراون، هەر بۆیە بەدورنازانرێت فەرمانبەران بە سەوزی ئەو پارەیە
بدەن کە هێشتا حکومەتی پێی نەداون.
زانیاری زیاتر:
لە بڕیارەکەی وەزارەتی
داراییدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەگەر فەرمانبەرێک لە ساڵی 2014 موچەی بنەڕەتییەکەی 509
هەزار دینار بووبێت، ئەوا لێبڕینەکەی بەمشێوەیە دەبێت 509,000 لێکدانی 2%، بری
لێبڕینەکە دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار، هەمان فەرمانبەر لە ساڵی 2015 موچە
بنەڕەتییەکەی بووبێتە 519 هەزار دینار ئەوا لێبڕینەکە بەمشێوەیە دەبێت
519,000 لێکدانی 2% بری لێبڕینەکە دەکاتە (15 هەزار و 570 هەزار دینار) بۆ
ساڵەکانی تریش بە هەمان شێوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران ئەم لێبڕینە بکرێت.
ئەوەشهاتوە، بۆ
فەرمانبەران سەرجەم لێبڕینەکان کۆدەکرێتەوە و دابەشی (36) مانگ دەکرێت، ئەوا ئەو
بڕەی دەردەچێت مانگانە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت بۆ
خانەنشینان، لێبڕینەکان کۆدەکرێتەوە و دابەشی (60) مانگ دەکرێت، ئەوا ئەو بڕەی
دەردەچێت مانگانە لە مووچەی خانەنشینان دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.