یەکێک لەو دیمەنانەی لە
خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە و چاوکان چوونە سەری، هەڵسوکەوتی
خۆپیشاندەران بوو بەرامبەر وەزیری دارایی وڵاتەکەیان.
لەم راپۆرتەدا پێتان دەڵێن، هۆکاری
ئەو رق و کینەیە چی بوو کە وای لە نیپاڵییەکان کرد شەقشەقێن بە وەزیری دارایی
وڵاتەکەیان بکەن.
رۆژنامەی مای ری پەپڵیکای نیپاڵی لە
راپۆرتێک‌دا دەڵێت؛ پیشنو پراساد پاول، وه‌زیری دارایی خاوەنی گەورەترین تۆڕی گەندەڵی بووە لە
وڵاتەکەدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتەکە بە مافیای زەوی ناسرابوون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم
وەزیرە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکەی هەرچی زەوی گرانبەها و بەنرخی کەتماندۆی
پایتەخت هەیە داگیری دەکرد و دواتر دەیکردە بازاڕ و مۆڵ و پرۆژەی نیشتەجێبوون.
تۆڕه‌كه له‌ڕێی وه‌زیری داراییه‌وه،
هه‌ڵده‌ستان به گۆڕینی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان له موڵكی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ
موڵكی به‌رپرس و منداڵه به‌رپرسه‌كان واته به‌بێ ماندوبوون ده‌بوونه خاوه‌ن زه‌وی
چه‌ندین ملیۆن دۆلاری.
پیشنو پراساد پاول، له یه‌ك كاتدا
چه‌ند پۆستێكی به‌ده‌سته‌وه بوو له‌وانه: وه‌زیری دارایی نیپاڵ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران،
سكرتێری گشتی حیزبی شیوعی ماركسى نیپاڵ.
دوای هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت ده‌هاته‌سه‌ر
ته‌له‌ڤزیۆن و پاساوی بۆ بڕیاره‌كه ده‌هێنایه‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی
خه‌ڵك و بۆ سود و گه‌نده‌ڵی تاقمی حوكمڕان بوو، بۆیه بووه "ڕه‌مزی ئابوریی
گه‌نده‌ڵی" نیپاڵ.
كوڕ و منداڵه‌كانی وه‌زیری دارایی
خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و خه‌ریكی سه‌فه‌ر بۆ وڵاتان بوون و وێنه‌كانیان له
تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌نا.
ئەم رافتار و کردارانە رقێ گەنجانی
نیپاڵیان ئاگردا بوو، بۆ رۆژێک دەگەڕان تۆڵەی خۆیان لە وەزیری دارایی وڵاتەکەیان بکەنەوە بکەنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا گەنجانی نیپاڵ
خۆپیشاندانێکی سەرتاسەرییان دەستپێکرد و حکومەتی وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوە و سەرۆک
وەزیرانی وڵاتەکەشیان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە و هەڵاتن کرد.
دوای چەندین کۆبونەوە، لە کۆتایی کۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێم پەسەندکرا، بەمەش بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا توایەوە و هیچ
بیانویەک بەدەست عێراقەوە نەما بۆ ناردنی مووچە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
دەنگی لەسەر دوو بڕیاردا سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە
بیانییەکان و پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان.
یەکەم: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە کرێی دەرهێنانی نەوت
بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، کە بۆ هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار دیاریکراوە، چیتر بە پارەی
کاش نەدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، لە بری پێدانی پارە، بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت
کە هاوتای شایستە داراییەکانیانە و کۆمپانیاکان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو
نەوتە لە بازاڕەکاندا.
دووەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی سەرەتایی نیشاندا
لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی سێقۆڵی لەنێوان (حکومەتی هەرێمی کوردستان - حکومەتی فیدراڵی
عێراق - کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان).
مەرجی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە حکومەتی عێراق
گرێبەستەکە بەرز بکاتەوە بۆ لیژنەی راوێژکاریی وەزارەتی نەوتی عیراق.
چاوەڕوان دەکرێت لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا
وەڵامی کۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەکو گرێبەستە سێ لایەنییەکە بە فەرمی ئەنجام بدرێت
و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم دوو بڕیارە بە هەنگاوی گرنگ دادەنرێن بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا.
بە جێبەجێکردنی
بڕیارەکان، حکومەتی عێراق هیچ بیانویەکی بەدەستەوە نامێنێت بۆ نەناردنی مووچەی
هەرێم و دەبێت قۆناغ بەقۆناغ موچەی مانگەکانی مووچە خۆرانی هەرێم بنێرێت، کە تا
کۆتایی ئەمساڵ دەکاتە شەش مووچە.