هەواڵ

جەمال کۆچەر: نابێت هیچ كه‌سێك پێش 60 ساڵی خانەنشین بكرێت

Mic
2025-05-29


بەوتەی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، هەر کەسێک کانەنشین دەکرێت دەبێت بە تەواوی 60 ساڵی تەواوکردبێت و دەشڵێت: هەر سەرپێچییەک له‌و تەمەنەدا پێشێلکارییەکی یاسایی ڕون پێکدەهێنێت و گەرەنتی لێپرسینەوە دەکات.

جەمال کۆچەر، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بە رۆژنامەی "الصباح"ی راگەیاندووە، تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینكردن بەپێی یاسای کارپێکراو، تەواوكردنی 60 ساڵە، هیچ لایەك مافی ئەوەی نییە پێش ئەو بەروارە فەرمانبەر رەوانەی خانەنشینی بكات، کە بە وردی لەڕوی رۆژ و مانگ و ساڵەوە هەژمار دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەندێک لە دەزگاکانی حکومەت هەوڵی زۆر دەدەن یان بە شێوەیەکی نایاسایی تەمەنی خانەنشینی لێکدەدەنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بشێوی کارگێڕی و کارایی لەناو دامەزراوەکاندا.

جەمال کۆچەر جەختدەکاتەوە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی، بۆ دڵنیابون لەوەی یاساکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ دەکرێت و مافی فەرمانبەران پێشێل نەکات یان دامەزراوەکان بەرەوڕوی لێپرسینەوەی یاسایی نەكاتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی سودمەند دەبن لە سیستمی (ئی - هەڵسەنگاندن)

Mic
2025-05-31

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان رێکدەخات.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.

بەکارهێنەران، دەتوانن ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:

زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.

نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.

وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥