سندوقی بوژانەوەی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ، سێشەممە،
دەستگیراوە بەسەر 500 دۆنم زەوی کە بەناوی عەلی حەسەن ئەلمەجید (ناسراو بە عەلی
کیمیایی) و دوو برای تۆمارکرابون لە پارێزگای کەرکوک، ئەوەش لەکاتێکدایە زۆر باسی
ئەوە دەکرێت کە خانەوادەی سەدام حسێن لە عێراق هیچ موڵکێکیان بەناوەوە نییە.
عەباس موتاب شامی، جێگری سەرۆکی سندوقی بوژانەوەی
عێراق، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە: "پشکی عەلی حەسەن ئەلمەجید، (ئامۆزای
سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراق و سەرۆکی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە)، لەگەڵ براکانی
فادل و عەبدول، لە پێنج موڵکدا دەستی بەسەردا گیراوە".
عەباس، ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن
بەپێی یاسای ژمارە 72ی ساڵی 2017 بووە، بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی جوڵاو
و نەجوڵاوی سەرکردەکانی حزبی بەعس لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سندوقەکە کۆپییەکی
نوسراوەکەی بەشی تۆمارکردن لە وەزارەتی داد بۆ بەشی خانووبەرەی دەوڵەت لە وەزارەتی
دارایی ناردووە، کە دەستبەسەرداگرتنی پشکەکانی لەخۆگرتبوو".
سندوقی بوژانەوەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆی
ڕوبەری دەستبەسەرداگیراو 501 دۆنم و 8 ئولک و 76 مەتر چوارگۆشە بووە"، ئاماژەیە
بۆ ئەوەی "پشکی عەلی حەسەن ئەلمەجید لە پارێزگای کەرکوک 125 دۆنم بووە".
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار
قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمساڵ جیاواز
لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی
پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و
وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان
رێکدەخات.
بەپێی
راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد
هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی )
دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین
رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.
بەکارهێنەران، دەتوانن
ئەپڵیکەیشنی ( ئی -
هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان
دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە
پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان(
قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:
زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠)
قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی
کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت
وەربگریتەوە.
نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی
ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی
زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و
ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک
دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.
وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥