ر‌ۆژانی 18 و 19ى ئایار،
كۆڕبه‌ندی دێڵفی - سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بەوتەی پارێزگاری سلێمانی، كۆڕبه‌نده‌کە
ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان سلێمانی و جیهاندا و ئاڵوگۆڕی چه‌ندین بواری
گرنگ ده‌كرێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر
پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: سبه‌ینێ كۆڕبه‌ندی دێڵفی
له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ
ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌نێوان سلێمانی و هه‌موو جیهاندا گرنگه، له‌بواره‌كانی
( وه‌به‌رهێنان، سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌بردن، بازاڕگه‌ری، ته‌ندروستی، ته‌كنه‌لۆجی، زیره‌كی
ده‌ستكرد و چه‌ندین بواری دیكه".
باسی لە گرنگی کۆڕبەندەکە
کرد و رایگەیاند، كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆمان و ده‌ره‌وه،
هاوكات له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سلێمانی زیاتر بەرەوڕووی جیهاندا ده‌كرێته‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابوری دێڵفی،
كۆڕ‌به‌ندێكی ستراتیژییه بۆ گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی،
كه‌تێیدا تاوتوێی بواره‌كانی ئاسایش، وزه‌ی به‌رده‌وام، هه‌مه‌چه‌شنیی ئابوری و
دواپێشهاته‌كان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانیش ده‌كات.
سیمیۆن تسۆمۆكۆس، سه‌رۆك
و دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی، له‌كۆنگره‌یەكی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی
ئاماژەی بەوەکرد،، كۆڕبه‌ندی دێڵفی – سلێمانی ده‌كه‌ین به یه‌كێك له كۆڕبه‌نده
گرنگه‌كان و ئێمه بۆ ته‌نها یه‌كجار لێره نین.
ئەوەشی
خستەڕوو، پلانی دانانی په‌یمانگایه‌ك داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی دێڵفی- سلێمانی
بكه‌ین به یه‌كێك له كۆڕبه‌نده گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پێشبینی
ده‌كەین له‌دوو رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا گفتوگۆی زۆر جدی گه‌وره ئه‌نجامبدرێت.
كۆڕبه‌ندی دێلفی – سلێمانی،
بۆ دیالۆگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ر‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است به تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی
نوێیه، كه یه‌كه‌مجاره له‌شاری سلێمانی ده‌به‌سترێت.
له‌كۆڕ‌به‌نده‌كه‌دا، چه‌ندین
كه‌سایه‌تی له عیراق و یۆنان و جیهان و گه‌وره بازرگانان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی
جیهان بۆ داڕ‌شتنی سیاسه‌ت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانه‌كایه‌ی هه‌ماهه‌نگی له
ناوچه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
یەکێتی کۆتایی بە نیگەرانییەکانی لەسەر "هەژماری من" هێنا و پشتیوانی بۆ پرۆسەکە راگەیاند، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پڕۆژەکە دەستبەکار دەبێت.
"هەژماری من" یەکێک بوو لە ناونیشانی ناکۆکییەکانی بانگەشەی توندی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەڵام ئێستا هەردوولا لەسەری کۆکن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی لە دوایین لێدوانی‌دا پشتیوانی بۆ " هەژماری من" راگەیاند و وتی،"پڕۆژەکە دەستبەکار دەبێت".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، ئەو نیگەرانییانەی ئەوان لە رابردوو لەسەر پڕۆژەکە هەیان بووە، یەکلابوونەتەوە بۆیە پڕۆژەکە دەستبەکار دەبێت.
دوایین هەڵبژاردن "هەژماری من" تەوەری گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی بوو، بە بڕیاری مەسرور بارزانی پڕۆژەکە لە نوسینگەکەیەوە گوازرایەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
هەنگاوەکە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا، بەڵام تا ئێستا ئەو هەنگاوە هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆیی لەسەر خێراکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەبووە.
یەکێتی لەسەرو هەموویانەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەڵمەتێکی چڕیان دژ بە پرۆژەکە ئەنجامدا.
تەنانەت بە بڕیاری یەکێتی، نوسینگەکانی پرۆژەکە لە ناو بانکە حکومییەکانی سلێمانی داخران و داوا لە هاوڵاتییان کرا لە بانکە فیدراڵییەکانی عێراق "تەوتین" بکەن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دیجیتاڵ میدیای Mic، دوای کۆتایهاتنی ناکۆییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر " هەژماری من" ئێستا هەنگاوەکانی بەشداربوونی مووچەخۆران لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین خێراتر کراوە.
رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە جۆرێک کۆتایی بە چیرۆکی "تەوتین" لە بانکە فیدراڵییەکانی عێراق هێناوە، ئێستا کەمن ئەو مووچەخۆرانەی باسی "تەوتین" دەکەن، لە کاتێکدا لە رابردوو جیاواز لە خۆپیشاندانەکان فەرمانبەران بە مانگرتن لە خواردن داوای جێبەجیکردنیان دەکرد.