لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی
توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان،
دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.
کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک
پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.
ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک
لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی
ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.
بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە
دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای
یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی
زیندانییەکان.
هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان
بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی
دەکەن.
دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە
بڵاوبکاتەوە.
وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە
زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو
ڤیدیۆیانە کۆنن".
سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە
دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی
زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای
ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.
لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لە یەکەم هەنگاوییان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن نەگەیشتنە ئەنجام، داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە و سەرۆکەکەی دوو لە گرفتە سەرەکییەکانن.
نەوەی نوێ، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگهری، بەرەی گەل، ڕهوتی هەڵویست، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لە ناویاندا یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان هەیە، سەرقاڵی دروستکردنی لیستێکی هاوبەشن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئەو لایەنانە تا ئێستا دوو کۆبونەوەی فروانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک و تاکە خاڵی رێککەوتنیان ئەوەیە کە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت.
عهبدولستار مهجید، ئهندامی شاندی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دوای کۆوبونەوەی دووەمیان لە کۆنگرەیەکی رۆنامەنووسیدا ڕایگهیاند، هێشتا لهسهر هیچ پرسێك رێكنهكهوتون ئهوهی كراوه گفتوگۆیه و ئومێد دهكهن سبهینێ كه جارێكی دیكه كۆبونهوه، بگهنه ڕێكهوتن.
ئامانجی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دروستكردنی هاوپهیمانێتیهكه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، بەڵام وەک ئەندامەکەی شاندی کۆمەڵ وتی،" جارێ بڕیار نەدراوە كه ئایا هاوپەیمانێتییەکە تەنها لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت یان لە هەرێمی کوردستانیش".
سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و داهاتووی هاوپەیمانێتیەکە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم لایەنەکان بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش، د. رێبوار كهریم، ئهندامی شاندی ڕهوتی ههڵوێست به ڕۆژنامهنوسانی وت، "گرفتێكی دیاریكراو نیه، بهڵام ههندێك پرسیار ههیه، ئێمه پرسیارمان ههیه بهتایبهتی بۆ قۆناغی دوای ههڵبژاردن، كه ئایا چی دهكرێت لهدوای ههڵبژاردن؟".
ئامانجی دروستکردنی ئەو بەرەیە لەلایەن حزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییەوە، بە دەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونکە ئەو یاسایەی هەڵبژاردنەکەی پێ ئەنجام دەدرێت لە بەرژوەندی لایەنە بچوکەکان نییە.
بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14ـی ئایار بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانە تا ئەو کاتە بگەنە رێککەوتن.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2004ـەوە، سیستمى یەک بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکانە چوار هەڵبژاردندا پەیڕەوکرا، لە کاتێکدا دوایین هەڵبژاردنى ساڵی 2021 بەپێی سیستمى فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری کرا.