لە دۆزینەوەیەکی زانستیدا زانایانی مۆزەخانەیەک لە زانکۆی بیرمینگهام لە بەریتانیا و زانکۆی سیدی محەمەد بن عەبدوڵڵا لە مەغریب، کۆنترین بەردبووی دایناسۆری " Cerapoda"یان لە چیای ئەتڵەسی ناوەڕاستی مەغریب دۆزیوەتەوە.
مێژووی بەردبووەکە بۆ نزیکەی ١٦٨ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەمەش کۆنترین نموونەی ناسراوی ئەم جۆرەیە تا ئێستا، ئەم دۆزینەوەیەش تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی پەرەسەندنی گیاخۆرەکانەوە پێشکەش دەکات.ئەم دایناسۆرانە گیاخۆر و بچووک بوون، لە سەردەمی کریتاسیدا باو بوون و تایبەتمەندی جیاوازیان هەبووە.
ئەم دۆزینەوە هەنگاوێکی گرنگە لە لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی ئەم جۆرە دایناسۆرانە کە بە " Cerapoda" ناسراوە، بەشدارە لە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە گونجاندنە ژینگەییەکان کە یارمەتی ئەم دایناسۆرە گیاخۆرانەیان داوە بە درێژایی سەردەمی جیاواز بڵاوببنەوە.
ئەمریکا بۆ وشککردنی سەرچاوەی دۆلاری ئێران و پاشکشەی هەژموونی تاران بەسەر بەغداوە؛ هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات.
واشنتن هەڕەشەی بڕینی تەمیولی دۆلار لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەمریکا ئەو هەڕەشەیە جێبەجێبکات قەیرانێکی سەختی دارایی روو لە بەغدا دەکات.
ئینتیقاز قەنبەر،
سیاسەتکاری عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، راپۆرتێکی خوێندووەتەنهوه
كه ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا نیازی ههیه دۆلار لهسهر عێراق
ببڕێت، ئهگهر ئهوه رووبدات، بەغدا ڕووبهڕووی كێشهی گهوره دهبێتهوه.
ئەو سیاستکارە عێراقییە
پێی وایە، بڕینی دۆلار لەلایەن واشنتنەوە لە هێرشی مووشەکی زۆر گەورەترە بۆ سەر
بەغدا، بەوکارە عێراق بە تەواوی دەمرێت.
ئەو هەڕەشەیە نەک هەر
بەغدا بەڵکو تارانیش بە جددی وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا
بەردەوام ئێران لە دۆلاری عێراق سوودمەندە بووە.
ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی
هەژموونی تاران لە بەغدا دەست بۆ زۆر بابەت دەبات، کە زۆر جار بە زیانی گەورە بۆ
عێراقییەکان دەشكێتەوە.
عێراق بە تەواوی پشت بە
دراوە ئەمریکییەکە دەبەستێت، چونکە داهاتی فرۆشی نەوت بە دۆلارە، ئەو دۆلارەش لە
ئەمریکا هەڵدەگیرێت و بەپێی پێویستی مانگانە یان ساڵانە ئەمریکا بۆ عێراقی دەنێرێت.
هەرچەندە لە رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق، بۆ دوربوون لەو جۆرە
هەڕەشە و مەترسییانە هەوڵیدا بەشێک لە بازرگانی وڵاتەکەی لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ
دروەکەنای دیکە، لەوانە یەنی چینی، لیرەی تورکی و چەند دراوێکی دیکە، بەڵام هێشتا
دۆلار بڕبڕەی پشتی ئابووریی عێراقە.
هەرچەندە ئامانجی واشنتن
بڕینی سەرچاوەی دۆلاری ئێرانە، بەڵام ئەگەر واشنتن دەست بۆ ئەو کارتە ببات، عێراق
رووبەڕووی کێشەی گەورەی دارایی و قەیرانی قوڵی ئابووریی دەبێتەوە، بەتەواوی
ئابوورییەکەی تووشی داڕمان دەبێتەوە.