ژیان

چی دەربارەی دارستانەكانی ئەمازۆن دەزانیت ؟

Mic
2024-07-04

دەكەوێتە سنووری ( ٩ ) ووڵات : بەڕازیل – بۆلیڤیا – پیرۆ – ئیكوادۆر -گویانا – كۆڵۆمبیا – گویانا ( بەشی فەڕەنسا ) – ڤەنزوێلا – سورینام ، بەڵام نزیكەی ( ٧٥٪؜ ) ی دەكەوێتە سنووری ووڵاتی بەڕازیل .
ڕووبەرەكەی ( ٥٥٠ ) ملیۆن ھێكتارە ، واتە ( ٦٠٪‏ ) ی تەواوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .
مێژووی دارستانەكانی ئەمازۆن دەگەڕێتەوە بۆ ( ٥٥ ) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر .
نزیكەی نیوەی ئەو زیندەوەرانەی كە لە دارستانەكانی ئەمازۆن دەژین لە ھیچ شوێنێكی تری سەر ڕووی زەوی بوونیان نیە .
لە ئێستادا نزیكەی ( ٢٥٠ ) ھەزار كەس لە دارستانەكانی ئەمازۆن دەژین كە بەسەر چەندین ھۆزدا دابەش بوون و بە ( ١٧٠ ) زمانی جیاوازی تایبەت بە خۆیان قسە دەكەن ، ھەروەھا زیاتر لە ( ٥٠ ) ھۆزی ناو دارستانی ئەمازۆن ھەرگیز جیھانی دەرەوەی دارستانەكەیان نەبینیووە .
لە دارستانی ئەمازۆن ( ١٦ ) ھەزار جۆر و فەسیلەی داری جیاواز ھەیە ، بەگشتی ژمارەی دارەكانی دارستانی ئەمازۆن دەگاتە ( ٣٩٠ ) ملیار دار ، وە نزیكەی ( ٤٠ ) ھەزار ڕووەكی بەرداری تێدایە و لەو ژمارەیە ( ٣ ) ھەزار جۆری میوەی تێدا ڕواوە كە شیاون بۆ خواردن .
لەدارستانەكانی ئەمازۆن نزیكەی ( ٢,٥٠٠,٠٠٠ – دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار ) جۆر زیندەوەر بوونیان ھەیە .
ھەرچەندە مەزەندە كراوە كە لە ( ٧٠٪‏ ) ڕووەكەكانی دارستانی ئەمازۆن خاسیەت و پێكھاتەی دژە شێرپەنجەیان تێدایە بەڵام تا ئێستاش لە ( ٩٠ ٪‏ ) ی ڕووەكەكانی ئەم دارستانە لەھیچ تاقیگەیەك لێكۆڵینەوەیان لەسەر نەكراوە .
لەھەرە جۆرە زیندەوەرە ترسناك و زیانبەخشەكانی وەك : ماری ئاناكۆندا و جاڵجاڵۆكەی ژەھردار و شەمشەكوێرەی كوژەر و بۆقی ژەھردار ، دەكەونە ئەم دارستانەوە .
باڵندەی تۆقان ( ڕامفاستۆس ) كە بەرزترین دەنگی ھەیە لەنێوان زیندەوەرەكانی دارستان و لەدووری نیو میل دەنگی دەبیسترێ ، نیشتیمانیان دارستانی ئەمازۆنە .
لەكاتی باران باریندا بەھۆی چڕی دارەكانی دارستانەكە ، دڵۆپی باران پێویستی بە ( ١٠ ) خولەكە تا دەگاتە سەر زەوی دارستانەكە ، بەھەمان شێوە بۆ گەیشتنی تیشكی ڕووناكی لەكاتی ھەڵھاتنی خۆر 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.