ئەو ژنانەی لەكەمە نەتەوەكانن و ئاستی ژیانیان بەراورد بە ژنانی دیكە نزمترە، زیاتر لەبەردەم ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن و نەخۆشیە گوازراوەكاندان لە ڕیگەی سێكسەوە، بە دیاریكراویش هەوكردن بە مشەخۆری (trichomonas vaginalis)
لە تویژینەوەیەكدا كە لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی سێكسی بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشەیە سێكسیەكان كراوە دەربارەی ئەو نەخۆشیە نەزانراوانەی كە لەرێگەی سێكسەوە دەگوازریتەوە ئەنجام دراوە، دەركەوتووە كە ئەو ژنانەی لە كەمە نەتەوەكانن زیاتر لەبەردەم مەترسی تووشبوندان بە هەوكردنی كۆئەندامی زاوزێ.
لە تویژینەوەكەدا ئەو ژنانەی نیشانەی هەوكردنەكەیان هەبوو بەرورد كران دەركەوت %5 پۆینت دوو یان ئەو ژنانە بوون كە كوالێتی ژیانیان خراپە یان ئاستی پاكوخاوێنیان لاوازە.
لە بەرامبەردا ئەو ژنانەی كە ئاستیكی پاكوخاوێنی و كوالێتیەكی باشتری ژیانیان هەبوو تەنها ڕێژەی %3 پۆینت چواریان پێكهێناوە لەكۆی تووشبوەكان.
لە توێژینەوەكەدا ڕاپرسی كراوە و زیاتر لە هەشت هەزار ژن تیایدا بەشداربوون،دەركەوتووە كە لەناو نەخۆشیە گوازراوەكان لەڕێگەی سێكسەوە مشەخۆری ناسراو بە (Trichomonas vaginalis)زۆر باوترە و بەربڵاوترە بە بەراورد بە (Gonorrhoea)
كە ئەم جۆرە بەكتریایەش یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی هەوكردنی كۆئەندامەكانی زاوزێ كە لەڕێگەی سێكسەوە دەتوانێ بگوازریتەوە.
Trichomonas vaginalis چیە؟
یەكێكە لە مشەخۆرەكان كە لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی هەوكردنی زێی ژانن، زۆربەی جارەكان ئەو كەسانەی تووشی دەبن لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكسەوە بۆیان دەگوازرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی ڕێكاری درووست بۆ ئەنجامدانی سێكس ناگرنە بەر.
زیاتر لەنیوەی ئەوانەی كە تووشیدەبن بێ نیشانەن، بەڵام ئەوانەی كەتووشی دەبن و نیشانەیان هەیە بەزۆری دوای مانگێك لە تووشبون بە مشەخۆرەكە نیشانەكانیان تێدا دەردەكەویت.
نیشانە باوەكانی لە ژناندا:
بوونی دەردراوی نائاسایی لە كۆئەندامی زاوزێ
خوراندن وسوربوونەوە
ئازارو نارەحەتی لەكاتی ئحەنجامدانی پڕۆسەی سێكس
نیشانە باوەكانی لە پیاواندا:
دەردراوی نائاسایی لە چوكی پیاودا
ئازار لەكاتی میزكردندا
سوربونەوە وئاوسان لە چوكدا
حکومەتی سوریا کشانەوەی
لە دانووستاندنەکانی پاریس ڕاگەیاند و پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکیش دەڵێت: بڕیارەکە
لە ژێر فشاری تورکیا دراوە.
ئاژانسی هەواڵی سوریا-
ناسراو بە سانا لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی دیمەشق بڵاویکردوەتەوە، سوریا
لە دانوستاندنەکانی پاریس لەگەڵ بەرپرسانی کورد بەشداریی ناکات و داواشیکردوە دانوستاندنەکان لە دیمەشقی پایتەخت درێژەی هەبێت.
بەرپرسە سورییەکە بە
توندی دژایەتی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ کۆنفڕانسی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە حەسەکە دەربڕیوە و کۆنفڕانسەکەی بە هەوڵێک بۆ جوداخوازی ناوبردوە.
حکومەتی سوریا کۆنفڕانسەکە
بە دژی ڕێککەوتنی 10ـی ئازاری ئەمساڵی
نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی
ڕاگوزەری سوریا دەزانێت.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆی
ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کشانەوەی سوریا لە دانوستاندنەکانی پاریس لە ژێر فشاری
تورکیادایە و سەردانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
بۆ سوریا هەر بۆ ئەو مەبەستە بووە.
لە دوای دەست
بەکاربوونی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ئەمریکا و فەڕەنسا بەچڕی کار دەکەن بۆ گەیشتن
بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریا، وادیارە ئەم بڕیارە گرفت بۆ هەوڵەکانی پاریس و واشنتن دروست دەکات.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە، پێکهاتەکانی
باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدان لە حەسەکە کۆنفڕانسێکیان
بەست و تێدا جەختیان لە دەستورێکی دیموکراسی بۆ سوریا و دامەزراندنی سیستمێکی
ناناوەندی کردەوە، کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا فەراهەمکرابێت؛ کردوە.
تورکیا کە لەدوای
ڕوخانی ڕژێمی پێشوی سوریا هەژمونی خۆی بەسەر دیمەشقدا سەپاندوە، دەیەوێت لەو
ڕێگەیەوە توانای خۆ بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە قاڵب بدات، کە بە
مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.
کورد لە سوریا داوا دەکات، هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ لە ناو وەزارەتی بەرگریی سوریا بمێنێتەوە، سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات نا ناوەندی بێت و مافی تەواوی پێکهاتەکان بدرێت و بەشداریی سیاسییان پێ بکرێت و لە ناوەندی بڕیار ڕۆڵیان هەبێت.