پەروەردەی سێکسی

پێنج هۆکار بۆ ئەوەی مانگی هەنگوینیەکەت دوابخەیت

Mic
2022-06-19

لەکاتێکدا زۆربەی ئەو کەسانەی دەچنە ژیانی هاوسەرگیریەوە، ڕاستەوخۆ دوای چەندڕۆژیک لە هاوسەرگیری دەچنە مانگی هەنگوینی، بەڵام ئێستا ئەم نەریتە خەریکە لەلایەن بەشێک لەهاوسەرانەوە کاڵدەبێتەوە ومانگی هەنگوینی دوادەخەن بۆ چەند مانگێک.
ماڵپەڕی برایت ساید چەندین هۆکاری قایلکەر دەخاتە بەردەم هاوسەران بۆ ئەوەی کە مانگی هەنگوینیەکان دوابخەن.
١.پارەیەکی زۆرتر: ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکێکە  لەو ڕێوڕەسمانەی کە تێچویەکی زۆری تێدەچێت، هەربۆیە باشتر وایە ڕاستەوخۆ دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت نەچیت بۆ مانگی هەنگوینی بەمەش دەتوانیت پارەیەکی زۆرتر کۆبکەیتەوە و چێژ لە مانگی هەنگوینیەکەت وەربگریت.
٢.کاتی زیاتر: ئەگەر ڕاستەوخۆ لەدوای هاوسەرگیریەکەت بڕۆیت بۆ مانگی هەنگوینی ئەوا کاتێکی کەمت لەبەردەست ئەبێت، بۆیە باشتر وایە دوای بخەیت بۆ چەند مانگێک یان لەگەڵ پشوی هاوینەکەت ڕێکی بخەیت تاوەکوو کاتێکی زیاترت لەبەردەست بێت.
٣.پلانێکی باش بەبێ قەلەقی و سترێس: پێویست ناکات فشارێکی زۆر لەخۆت بکەیت بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی زۆر دابنێیت، لەبەر ئەوە مانگی هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەوا دەتوانیت پلانێکی باش وبەبێ سترێس دابنێیت بۆ مانگیی هەنگوینیەکەت.
٤.شتێکی خۆشت دەبێت چاوەڕێی بکەیت: واباشترە مانگە هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ئەوەی مەودایەک لەنێوان هاوسەرگیریەکەت بکەیت، لەگەڵ مانگە هەنگوینیەکەت بۆ ئەوەی شتێکی خۆشت هەبێت چاوەڕێی بکەیت وچێژی لێببینیت.
٥. هاوڕێ و خێزان: کاتتت دەبێت بۆ ئەوەی دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت لەگەڵ خێزان وهاوڕێکانت کاتێکی تایبەت بەسەربەرن بەیەکەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

شاندی هەرێم بۆ دوو مەبەست دەچنە بەغدا

Mic
2025-09-03


جارێکی تر شاندێکی هەرێم دەچنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، مەبەستی سەردانەکە بۆ رێککەتنە لەسەر شێوازی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئامادەیبون و ڕاپۆرتێکیان پێشکەشکردووە لەبارەی دواین گۆرانکاریەکانی بەغداوە، باسیان لەوەکردوە بەغدا مەرجی نوێ و قورسی بۆ هەرێم داناوە بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر.

بەپێی زانیارییەکان، بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە، سەرجەم داهاتی فیدڕاڵی ڕەوانەی بەغداد بکرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراو %50ـى  ڕەوانەی هەرێم بکاتەوە و هەرێم دەسەڵاتی خەرجکردنی هەبێت بۆ ئەو بڕە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەغدا سورە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش لە پەیامی بەغدا تێگەیشتووە کە چیتر زەحمەتە مووچە بنێرێت، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.

مانگی رابردوو، هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کرد، حکومەتی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان.


سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.

داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت.