Horoscopes

پێشبینی هەفتەیەكی بورجەكان، دوانە... یارێك بدۆزەرەوە لێت تێبگا

Mic
2021-07-17

کاوڕ
خەمی ئیش و کارەکەو نەبێ ئەم هەفتەیە خوا دایناوە پارە پەیاکەیت و ببی بە ملیۆنێر، بۆیە خەفەتی پارەو نەبێ لە جیاتی ئەوە خەفەتی دڵدارییەکەو بێ چونکە ئەوەی قوری بۆ گیراوەتەوە ژیانی ڕۆمانسیتە، لەوانەیە ببێ بە شەڕ لەگەڵ کابرا و سوراحییەك ماستاو بکا بە سەرتا، بەس گوێی مەیەرێ دەی، باشترە گەشتێك سەیرانێک ڕێک بخەی لەگەڵ خێزانەکەو یان هاوڕێكانت و واز لە عەشق و غەرامیات بێنی بەخوا ئیشی تۆ نییە.

گا
خۆو حازرکە بۆ هەفتەیەکی ئیزعاج و بەڵای خوایی، هەرچەندە لە کارەکەتا بەرەوپێش ئەچیت و ئەبی بە بزنسزمان و شتی وا، بەس ئیتر داروبەرد ئەیەن بە سەرتا ئەبێ ئیشی دراوسێکەشتان بکەیت، ئەگەریش کێشەی ڕۆمانسی و توش بوو خێرا بۆ هاوڕێكانتی باس مەکە با بە تەڵاقدانت نەیەن، تۆزێ کاتی بەرێ خۆی چارەسەر ئەبێ کاکە گرنگ ئەوەیە پیاو گیرفانی پڕ بێ.

دوانە
هەوڵبە ئیشێک بدۆزیتەوە کە تۆزێ پارەی پێ پەیاکەیت، کاکە دوایی کێ بەخێوتەکا، یارێکیش بدۆزەرەوە لێو تێبگا نەک تۆ بڵێی سیر ئەو بڵێ پیاز، وا دیاریشە دوو سێ هاوڕێی نوێ ئەناسیت کە هەم جەویان خۆشە هەمیش دەفعت ئەکەن، تۆزێ بەخۆتا بچیتەوە ئەوەنە دنیا نەیەی بە کۆڵی خۆتا و تۆزێ دڵ خۆش بیت.

قرژاڵ
لەوانەیە ئەم هەفتەیە تۆزێ سەبرو تەحەموولت تاقیبکاتەوە، بزانێ خۆو ئەگری یان دۆو دۆشاو تێکەڵ ئەکەی، سترێسی ئیشو کار پەلاماری مێشکتەیا و پاپۆڕەکەو تا نیوەی غەرق ئەبێ، بەڵام گەر ژیرانە هەنگاوی بۆ بنێیت و کەوکوژی بۆی بڕۆی هەر بە چەقەنەیەک تێی ئەپەڕێنی و هەم لە کارەکەتا پێش ئەکەوی و هەم متمانە بەخۆبوونیشت ئەفڕێ.

شێر
دۆخی پارەو شتی وات هەروەکو خۆی بە مەزبووتی ئەمێنێتەوە، لەوانەیە زیاتریش بکا خاڵە، بەس مانای ئەوە نییە ئیتر شوڵی لێ هەڵکێشی، لەوانەیە عاتفی ببیت ولەخۆتەوە دەستکەیت بە گریان ، بەس نابێ حەیای شێر بەریت و ئەبێ ئازایانە تێیپەڕێنیت، لەبەرئەوەی حەفتەیەکی هیلاک و سترێساویت ئەبێ بۆیە ئەبێ ئاگاو لە خواردنت بێ و تۆزێ سەوزەو میوەی زیاتر بخۆیت.

گووڵەگەنم
هەرچەندە ئەکرێت کێشەی تازەو بۆ دروست بێت و پارەو شتیشت تۆزێ کەم بێتەوە، جزدانەکەو لێ بدزن و کابراش لێو جیابێتەوە و تۆزێکیش نەخۆش بکەویت، بەڵام هەفتەیەکی باشە بۆت، نازانم کوێی باشە بەس وایان وت بەخوا، پێویستە تۆزێ بەرگە بگریت و تەحەمولکەیت پاڵەوان، هەتا تێ ئەپەڕن و ئیتر تۆزێ شتی باش یەتە ڕێگاو.

تەرازوو
هەوڵبدە هەرچی تواناو هێز و داروبەردت هەیە دەریخەی ئەم هەفتەیە، هەتا ئیشێکی باش و هەلێکی چاک بێتە بەردەمت، ئەگەریش بۆت کرا گەشتێك سەیرانێک شتێک بکە با تۆزێ دودڵی و خەفەت و شت بەرتبا مامە خەمە گیان، بەرەو باشتر ئەچیت و وردە وردە بە ژیرانەو بەوپەڕی سیقەوە ئەگەی بەو ئامانجەی بۆ خۆتت داناوە.

دووپشک
لەوانەیە تاقەتت لە ئیشەکەو بچێت و هەوڵبەی بیگۆڕیت و لەخۆتەوە وابزانی ئیشی تر دەست ئەكەوێ، بۆیە شتی وا مەکەو دانیشە بە دەردی خۆتەوە، جارێ نەوەکو قوڕت بۆ بگیرێتەوە دوایی، تۆزێ یۆگاو مۆگاو شتی وا بکە بەشکم تۆزێ باش ببیت و سترێس وشتت لە کۆڵ ببێتەوە، جار جار قسەیەکیش لەگەڵ ماڵەوە بکە کاکە عەیبە تۆ لەگەڵیانا ئەژیت.

تیروکەوان
لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەو خەو و ئاواتانەی داتناوە و ئەو هەموو هیواو شتەی هەتە سەرنەگرێ و شكست بێنی، بۆیە مادەم ئەوەنە گوناحی ژیان تۆزێ دەستی سوک ئەکاو تۆزێ شتی باش و خەبەری خۆشت تێ ئەگرێ، لەوانەیە خانوویەکت بۆ دەرچێ لە چپسا یان کابرا پێو ڕازیبێ، لە خەوتا یان ئیشێک بدۆزیتەوە پارەی تیا نەبێ، ئەلموهیم تۆزێ ئیسراحەتکەیت و ئەوەنە خەفەت نەخۆی کاکە پیاو قاچ و دەستێکی نەبێ بەس لەشی ساغ بێ.

گیسک
باوەڕت بە تواناکانت هەبێ تەواوی هەوڵی خۆت بۆ ئەو هەلە باشانە بدە کە دێنە پێشت پاڵەوان، بیر لە دۆڕان و شكست نەکەیتەوە هەر مەهێڵە کەس بڵێ پشتی چاوت برۆیە، ئەگەر هەستیشت کرد كێشەیەك خەریکە سەر دەرەکا خێرا یەک نەعلی تێ بگرەو زوو لەکۆڵ خۆتی بکەرەوە، سیقەش زۆر بە خەڵک مەکە ئەم ماوەیە با قۆڵت نەبڕن لە بنا.

سەتڵ
ئاوی باش بخۆرەوە و میوەی بەلەزەتیش زوزو بخۆ کاکە خەریکە وشکەکەی، لەوانەیە تۆزێ قەلەقی و شتیش لێوبات و لەخۆتەوە عەسەبی ببیت، بەڵام خەبەرە خۆشەکە ئەوەیە ئیشەکانت بە باشی ئەڕۆن و لەوانەیە زیاتر بچیتە پێشەوە و مەعاشەکەشت بۆ زیادبکەن، هەوڵبدە خۆو بکەی بە گوڵ و هەرچی فکرەی جوان و عەبقەرییە لە ئیشەکەتا باکاری بێنە هەتا حسابی خۆو نەزانی.

نەهەنگ
نەهەنگەکان هەفتەیەکی ڕۆمانسی و بەلەزەتیان دەبێت مامە، بۆخۆو قەپاتی لەوە ئەچێ جەوی خۆش و ئەم شتانە لەگەڵ دڵدارەکەو بەسەربەریت، ئەگەریش دڵدارو شتیش نییە قەینا دڵ لە خۆو دانەمێنێ، ئەگەر بزنسمان و شتی ئەوە ئەم هەفتەیە ئەبێت بە کاتێکی باش بۆ ئیشەکانت و پڕ ئەبێت لە بەرەوپێش چوون و سەرکەوتن.


More News

Most Popular

هەواڵ

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگە زەبەلاحەکە ڕاگیرا

Mic
2024-04-29

هێرشە مووشەکە بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغازی ناچارکرد کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کە یەکێکە لە کێڵگە زەبەلاحەکانی غاز رابگرن

دانەغاز دەڵێت راگرتنەکە کاتییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا بەشێوازی نوێ دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارە‌كان له‌ هەرێم و عێراق كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌ ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگەى غازی کۆرمۆر‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانیان بەشێوەكی كاتی راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی کارەکان کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکداییە، رۆژى هەینی هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کوژرانى چوار کارمەندى بیانى و برینداربوونى دووانى دیکەى لێکەوتەوە، بەهۆیەوە ناردنى غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا راگیرا و بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکرد.