توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی لانسێتدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەرکەوتووە، پیاوان دوو هێندەی خانمان بەهۆی هەوڵی خۆکوشتنەوە گیانلەدەستدەدەن، هەروەها هەوڵەکانیان سێ هێندەی هەوڵەکانی خۆکوشتنی خانمان زیاتر سەردەگرن، واتە گیانلەدەستدانیان لێدەکەوێتەوە.
هاوکات، ئەو هەوڵانەی خۆکوشتن کە گیانلەدەستدانیان لێناکەوێتەوە لە خانماندا سێ هێندەی پیاوان زیاترن.
توێژەران دەڵێن پیاوان زیاتر رێگەی توند دەگرنەبەر کاتێک دەیانەوێت خۆیان بکوژن، وەکو بەکارهێنانی دەمانچە، بەڵام خانمان رێگەکانیان هێندە توند نین، واتە زیاتر دەرمانی زۆر دەخۆن و ئەگەری رزگارکردنیان زیاترە.توێژەران بۆیان دەرکەوت کە لە جیهاندا ساڵانە، نزیکەی 746 هەزار کەس خۆیان دەکوژن.
حکومەتی عێراق
پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە
باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی
راژەی گشتی فیدراڵی عێراق، بەزووترین کات
دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان
راگەیاندووە.
دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017)
دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ
خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).
سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی
فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو
بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.
سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی
دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا
بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.