VT

کۆرۆنا نەبووەتە بەربەست لەبەردەم کۆچ و ئاوارەیی

Mic
2021-07-15

لەم ساڵدا کۆچکردن ژمارەی پێوانەیی شکاندووە لەجیهاندا و زیاتر لە 80 ملیۆن کەس ئاوارەبوون ئەویش بەهۆی جەنگ و توندوتیژی و پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە.

به‌پێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، له‌مساڵدا ژمارەی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران لەجیهان، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکردووه و گه‌شتۆته‌ 82 ملیۆن که‌س.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ناچاری شوێنی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ زیادیکردووه‌،  به‌ شێوه‌یه‌ک ڕێژه‌ی ئاواره‌کان %1ی کۆی ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی تێپه‌ڕاندووه.‌

هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ رێژه‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری دابه‌زیوه،‌ به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو ژماره‌ی ئاواره‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه‌.

زۆرینه‌ی ئاواره‌کان ناوخۆیی بوون و به‌هۆی کۆت و به‌نده‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ نه‌یانتوانیوه‌ سنوری وڵاتانی تر تێپه‌ڕێنن.

یه‌ک له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دانیشتووی یه‌کێک له‌م پێنج وڵاته‌ن، سوریا، ڤه‌نزوێلا، باشوری سودان،ئه‌فغانستان، میانمار.

له‌ سوریا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ که‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ 13.5 ملیۆن که‌س ئاواره‌بوون که‌ نیوه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌که‌ پێک دێنن، نزیکه‌ی نیوه‌ی ئاواره‌کان بوونه‌ته‌ په‌نابه‌ر و له‌ وڵاتانیتر نیشته‌جێبوون و ئه‌وانیتریش ئاواره‌ی ناوخۆیین.

ژماره‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ئه‌و منداڵانه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ ئاواره‌ییدا له‌ دایکبوون، به‌ پێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، له‌ نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن منداڵ  له‌ په‌نابه‌ریدا له‌ دایکبوون.

تورکیا،کۆڵۆمبیا، ئۆگه‌ندا، پاکستان، ئه‌ڵمانیا، له‌ ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن که‌ پێشوازی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌که‌ن.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە