نەبوونی دەرفەتی كار و دامەزراندن یەكێكە لە گرفتە گەورەكانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەهەرێمی كوردستان، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر خوێندكار بە هیوای دامەزراندن و دەستكەوتنی كارەوە خوێندن تەواو دەكەن.
بە گشتی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە سێ ڕێگەوە ڕوو لە بازاڕی كاردەكەن:
ڕێگای یەكەم: دامەزراندن لە ڕێگای كەرتی تایبەتەوە
دەرچووان لە ڕێگەی ناردنی سیڤی و بەكارهێنانی پەیوەندییە كەسییەكانیان دەتوانن دەرفەتی كار بدۆزنەوە و لە كەرتی تایبەت كار بكەن، بەشێك لەم دەرچووانە كارێك ئەنجامدەدەن كە پەیوەندی بە پسپۆڕی و بڕوانامەكانیانەوە نیە.
ڕێگای دووەم: كاری ئازارد
بەشێكی تر لە دەرچووان بە سوود بینین لە پسپۆڕی و شارەزایی خۆیان كاری ئازاد ئەنجام دەدەن و كەمتر بیر لە دامەزراندن لە كەرتی تایبەت یان گشتی دەكەنەوە.
ڕێگای سێیەم: دامەزراندن لە ڕێگای كەرتی گشتییەوە
ئەم بەشەی دەرچووان ،كە دەتوانرێت بوترێت زۆرینەی ژمارەی دەرچووان پێكدێنن، دەیانەوێت لە كەرتی گشتیدا و بە پێی پسپۆڕی و لێهاتووییان لە دام و دەزگاكانی حوكمەتدا خزمەت بكەن.
لە هەرێمی كوردستاندا، هیچ كام لەم ڕێگایانەی سەرەوە نەیتوانیوە بە شێوەیەكی باش پێویستی دەرچووان بۆ دەستكەوتنی دەرفەتی كار پڕ بكاتەوە.
كەرتی تایبەت لە ئاستی پێویستدا نیە و زۆرینەی هەلی كارەكان لەسەر بنەمای پەیوەندییە كەسییەكان پڕدەكرێنەوە نەوەك پسپۆڕی، هەروەها هاوسەنگی لە نێوان ئەرك و مافەكانی كارمەندا نیە.
زانكۆ و پەیمانگاكانیش نەیانتوانیوە وەك پێویست ببنە ژینگەیەكی لەبار بۆ پێگەیاندنی كادرێك كە بتوانێت ببێتە خاوەن كار و پیشەی ئازاد.
هەر بۆیە زۆرینەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان چاوییان لە كەرتی گشتییە و چاوەڕوانی دامەزراندن دەكەن.
نزیكەی ٨ ساڵە بە بیانووی خراپی دۆخی ئابوری، پرۆسەی دامەزراندن لە هەرێمی كوردستاندا ڕاگیراوە و ساڵانە ژمارەی دەرچووە دانەمەزراوەكانیش ڕوو لە زیادبوونە.
بۆ دەستكەوتنی ئاماری فەرمی ژمارەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، مایك پەیوەندیكرد بە هەر یەك لە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەڕلەمانی كوردستان و چەند ئەندامێكی ئەو لیژنەیە.
بەڵام سەرجەمیان بێ ئاگایی خۆیان لەو ئامارە ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا كە وەزارەتەكان هەماهەنگی پەرلەمانتاران ناكەن لە پێدانی داتا و ژمارەكان.
بە پێی ئامار و داتا نافەرمییەكان لە 15 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (420,000) خویندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەرچوون و لەو ڕێژەیەش تەنها نزیكەی (60,000) لە كەرتی گشتیدا دامەزراون.
لە ئێستادا ژمارەی دەرچووانی دانەمەزراو نزیكەی (360,000) دەرچووە، ساڵانەش نزیكەی (40,000) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان خوێندن تەواو دەكەن و چاوەڕێی دامەزراندن و دەرفەتی كاركردن دەكەن.
لە ساڵانی ڕابردوودا خوێندكارە یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان لە پرۆسەیەكی تایبەتی دامەزراندندا جیاواز لە دەرچووانی تر دادەمەزرێنراون، ماوەی چوار ساڵە ئەو جۆرە دامەزراندنەش ڕاگیراوە و لە ئێستادا زیاتر لە 1500 دەرچووی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان چاوەڕوانی دامەزراندنن، سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەكی زۆر بۆشایی لە دامودەزگاكاندا، حوكمەتی هەرێم ماوەی هەشت ساڵە دەرگای دامەزراندنی داخستووە و لە ئێستادا هیچ پلانێك نیە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە.
وەستانی پرۆسەی دامەزراندن، بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری گەنجان و دروستبوونی بۆشایی میلاكات لە دامودەزگاكانی حوكمەتدا.
بەهۆی نەبوونی دەرفەتی كار و دامەزراندنەوە، بەشێك لە دەرچووان وەك خۆبەخش یان وەك وانەبێژ لە خوێندنگە و دامودەزگاكاندا كاردەكەن و بەهیوای ئەوەن لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی دامەزراندندا هەلی دامەزراندنیان هەبێت.
زیاتر لە 17 هەزار دەرچووی دانەمەزراو وەك وانەبێژ لە كەرتی پەروەردەدا كاردەكەن و خۆبەخشانی كەرتی تەندروستیش ژمارەیان نزیكەی4 هەزار كەسە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەبوونی میلاكاتی پێویست لەو دوو كەرتەدا.
لە ڕابردوودا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حوكمەتی عێراقەوە ئەو پاساوانەبوون كە حوكمەتی هەرێم دەیكردنە هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسەی دامەزراندن، بەڵام لە دوای دوبارە ڕێكەوتنەوەی هەولێر و بەغداد و باشبوونی دۆخی دارایی هەرێم، دەرچووانی دانەمەزراو چاوەڕێدەكەن پرۆسەی دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە