کاوڕ
کارەکانت بە باشی دەڕۆن و تواناکانت وات لێ
دەکەن بدرەوشێیتەوە، هەروەها زیاتر گرنگی بە جەسەتەو تەندروستیت دەدەیت.
گا
هەوڵبدە کەمێک چێژ وەرگرتن و بەسەربردنی کاتێکی
خۆش بخەیتە پێش کارو سترێسەکانتەوە کەمێک پشوو بدەیت.
دووانە
زیاتر کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەربەرە
و سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە ئاسوودەیت بۆ دەهێنن.
قرژاڵ
سەرنجت لەسەر تەندروستی دەروونیت بێت گرنگی
بە باش بوونت بدە، ئەگەر پێویستتە قسە لەگەڵ هاوڕێیەک یان کەسێک بکەو گرێکانی دڵت
باس بکە.
شێر
پەرە بە تواناکانت بدە و ئیشەکانت بە ژییرانە
ڕابپەڕێنە، بەڵام پارەی زیاد لە پێویست خەرج مەکەو ئاگات لە باری داراییت بێت.
گووڵەگەنم
گرنگی بە جەستەو تەندروستیت بدە و ئەوەی پێویستتە
بەدەستی بهێنە، لە خۆت تێبگە و متمانەت بە خۆت هەبێت.
تەرازوو
ئەگەر پێویستتە هەندێک کات بەتەنیا بەسەر بەرەو
ئەوەی سترێست دەکات یەکلایی بکەرەوە، کەشێکی ئاسوودە بۆخۆت بڕەخسێنە و پشووبدە.
دووپشک
سەردانی هاوڕێکانت بکە و لەگەڵ خێزانەکەت
دابنیشە، گەر پێویستیشیکرد پەیوەندییە کۆنەکانت بەسەر بکەرەوە، دەکرێت یارمەتیدەر
بن و ئاسوودەتر بیت.
تیروکەوان
سوود لە ئینێرجی و تواناکانت ببینە چونکە دەکرێت
هەل و کاری گەورە چاوەڕێت بکەن و بگەیتە ئامانجەکانت.
گیسک
لە ڕۆتینەکانی ڕۆژانەت دوور بکەوەرەوە و هەوڵبدە
شتێکی جیاواز بکەیت و کەمێک دوور بکەویتەوە لە ژیانی دووبارە.
سەتڵ
دەکرێت بە هەڵچوونێک لە هەستەکانتا تێپەڕێت
و کەمێک زیاتر سۆزدار ببیت، بۆیە ئەوە بکە کە خۆت دەتەوێت و مەهێڵە شتەکان لەسەرت
قورس بن.
نەهەنگ
کاتێکی باشە بۆ دانانی پلانی نوێ و هەنگاوی
نوێ، هەروەها باشترە بۆ ژیانی سۆزداریت و ئەزموونکردنی خۆشەویستی نوێ.
داهات و نەوت حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەباتەوە سەرمێزی گفتوگۆ، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت، رێککەوتن لەسەر نەوت کراوە و لێکتێگەیشتنى باشیش لەسەر دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان هەیە.
دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان، چارەنووسی مووچەی مانگی حوزەیرانیان و مانگەکانی دواتریان بە ئەنجامدانی رێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی عێراق بەستوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای Mic، حکومەتی عێراق داوای نیووەی کۆی داهاتە نانەوتییەکان دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە رەتدەکاتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە، تەنها نیووەی ئەو داهاتانە بۆ حکومەتی عێراق بگەڕێنێتەوە کە بە داهاتی فیدراڵی دادەنێرن.
هەرێمی کوردستان پشتی بە مادەی 29ـی یاسای کارگێڕیی دارایی ساڵی2019ـی عێراق بەستووە، کە تێیدا هاتووە، 50%ی داهاتی رسومات و باجی فیدراڵی لەو فەرمانگانەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبرێن بۆ پارێزگاکان دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەبێ باسکردنی وردەکارییەکان زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای Micـی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، لەئێستادا لێکتێگەیشتنى باش لەسەر دۆسییەى داهاتە نانەوتییەکانى هەرێمى کوردستان هەیە.
دۆسیەی نەوت یەکێکی دیکەیە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ، حکومەتی عێراق داوای 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات، هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە ناتوانێت ئەو بڕە بدات.
عێراق وەک تێگەیشتنێک بۆ دۆخی بەرهەمهێنانی نەوت ئامادەیی دەبری هەر بڕە نەوتێک وەبگرێت کە لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستیان بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق سەبارەت بە دۆسییەى نەوت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆتایی هاتووە و هەرێمى کوردستان و عێراق رێککەوتنیان لەسەر کردووە.
نزیک دەبینەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی مووچەی مانگی حوزەیرانن.
سەبارەت بە چارەنووسی مووچە و وادەی ناردنی لەلایەن بەغداوە شاخەوان عەبدوڵا وتى، لەگەڵ رێککەوتنى کۆتایی، بەغداد مووچەش دەنێرێت.
ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و نەوت رێککەوتنێکییان راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات، جگە لە رادەستکردنی بڕی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە کۆمپانیای سۆمۆ.
دوای ئەو دوو مانگەش مانگانە 50٪ی داهاتی نانەوتی رادەست بکرێت لەگەڵ هەمان بڕی نەوت، لە بەرامبەردا، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، بەڵام وادیارە ئەو رێککەوتنەش نەگەیشتووەتە ئەنجام و رێککەوتنی نوێ دەکرێت.