Horoscopes

لەدایکبوانی ئەم بورجە هەلی باشیان بۆ دێتە پێش لە کارەکانیاندا

Mic
2021-07-12

کاوڕ

گۆڕانکاری لە ژیانی سۆزداریتدا ئەبینیت و ئەکرێت هەلی نزیک بوونەوەت لە هاوبەشەکەت بێتە پێشت و بە هەڵچوونێکی ڕۆمانسیدا تێبپەڕێیت.

گا
ئەو كێشە و بێزارییانەی هاتوونەتە پێشت یاخود کێشە خێزانییەکانت بەرەو کۆتایی ئەچن و وزە و کەشێکی ئاسوودەت دێتە پێش.

دووانە
هەوڵبدە وزە و کاتە باشەکانت بەکاربهێنیت بۆ هەنگاونان بەرەو ئامانج و پلانەکانت و بەدیهێنانی خەونەکانت.

قرژاڵ
کاتی خۆتە بدرەوشێیتەوە و تواناکانت لە کارەکەتدا دەربخەیت، بهێڵە بیرۆکەکانت ببنە هۆی بەرەوپێش چوونت و سەرکەوتنت.

شێر
کاتێکی باشە بۆ گرنگیدان بە جەستە و تەندروستیت و بیرکردنەوەی باشتر لە هەڵبژاردنەکانت، کاتەکانت بە ژیرانە بەڕێبکە و سەرنجت لەسەر خۆت بێت.

گووڵەگەنم
بەدەستهێنانی ئامانجەکانت ئاسانتر دەبێت و بە دەروونێکی باش و وزەیەکی  زۆردا تێدەپەڕیت، باش ئەبێت گەر سەرنجت بخەیتە سەر پلان و ئامانجەکانت.

تەرازوو
کاتێکی باشە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی لە پەیوەندییەکانتدا هاتوونەتە پێشت، کارەکانیشت هەنگاو بەرەو سەرکەوتن و بەرەوپێش چوون ئەنێن.

دووپشک
شتەکان بە باشی ئەچن بەڕێوە و هەلی ناوەزە و باش لە کارەکەتدا دێتە پێش و هەروەها لەلایەنی سۆزداریشەوە بە کاتێکی شیریندا دەڕۆیت.

تیروکەوان
هەڵچوون و وزەیەکی باش بەرەو پەیوەندییەکانت دێن و کاتێکی گونجاوە بۆ چوونە دەرەوە و گەشت کردن لەگەڵ ئازیزانت.

گیسک
ژیانی سۆزداریت هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچێت و دەگەنە لوتکەی خۆشەویستی لەگەڵ هاوبەشەکەتدا.

سەتڵ
کاتێکی گەنجاوە بۆ قووڵ بوونەوەی پەیوەندییە سۆزدارییەکەت و هەروەها بەدەست هێنانی ئامانج و بەرەوپێش چوون لە کارەکەت ئاسانتر دەبێت.

نەهەنگ
شەرم مەکە لەوەی خۆت ببەیتە پێشەوە و بیروڕاکانت دەربخەیت، گرنگی بە سەرکەوتنی خۆت بدە و بهێڵە هەمووان تواناکانت ببینن.


More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە