كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن كە بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سەرەڕای ئەزموونی هەڵبژاردنەكانی پێشوو بەڵام دەیانەوێت ئەمجارەیان هەڵبژاردن ڕێچكەیەكی جیاواز بگرێت.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق لەژێر فشاری شەقامدا ئەنجام دەدرێت، پڕۆسەیەكی تەواو، ئاڵۆز و پڕ ململانێ دەبێت ،هێز و پارەو و حیزب و گرووپە میلیشیاییەكان دیارترین لەمپەرەكانی بەردەم هەڵبژاردنێكی دوور لە ساختەكارییە.
بۆ یەكەم جارە لە عێراق هەڵبژاردن بەشێوەی بازنەیی بەڕێوە دەچێت و 24 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها ٣٢٤٣ كاندید كێبڕكێی ٣٢٩ كورسی دەكەن، هەرێمی كوردستانی بەپێی پارێزگاكانی دابەش بووە بەسەر 12 بازنەدا، پارێزگای سلێمانی پێنج بازنەیە و هەولێر چوار بازنە و دهۆكیش سێ بازنەی هەڵبژاردنە.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە