Horoscopes

بورجەکان و هاوڕێیەتی

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-06-22


کاوڕ
چەند هاوڕێیەکی هەیە کە ئەو بە هاوڕێی درێژخایەنی دادەنێت
گا
زۆر دڵسوزە لەگەڵ رەفيقەکانی ، بەتایبەتی کە متمانەی ئەو ئەبەیتەوە.

دووانە
زۆر ئاشنای هەیە  بۆ کات بەسەربردن ، بەڵام چەند هاوڕێی نزیکی هەیە کە هەمیشە قسەیان لەگەڵ ناکات ، بەڵام لە دڵیەوە نزیکن .

قڕژاڵ
 زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ برادەران بەسەرئەبا،  کە بەدڵسۆزئەیانبینێت و هەست بەسەلامەتی دەکات لەگەڵيان.


شێر
چەند دۆستێکی نزیکی هەیە ، بەڵام  خۆی  وەکۆ موگناتیسییە هاوڕێی زۆر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت کە حەز دەکەن کاتیان لەگەڵ بەسەر بەرن .

فەريک
زانیاری دۆستانە و چەند هاوڕێیەکی نزیکی هەیە، کاتێک متمانەت دۆزییەوە، لەوانەیە بزانی کە هاوڕێیەکی ڕاستەقینەت دۆزیوەتەوە.

تەرازوو
 زۆر جار دەبینیت خەڵک لەگەڵی ئەبن، لەکاتێکدا ئەو بەدوای گروپێکدا دەگەڕێت کە لەگەڵی گونجاوەبێ.

دووپشک
کاتێک لە تۆ توڕە دەبێت ، مانای وایە کە حەزی لە تۆیە وەک هاوڕێیەکی نزێک . بەڵام کاتێک رێز لە تۆ ئەگريت واتا تۆ هێچ بە لايەوە گرنگ نيە.
کەوان
حەز دەکات هاوڕێیەک یا  دوو یان هەێبيت ، گرنگە ئەوەیە  مورتاح بێ لەگەڵيان.
گيسک
 زۆربەی هاوڕێکانی هاوڕێی ئیشن  وهاوڕێی زۆر نزیکی نیە.
سەتڵ
هاوڕێیەتی خولیای ئەوە ، حەزی لە دۆستایەتیی جۆراوجۆرە ، هەموو کەسێک ئەتوانێت هاوڕێیەتییان  بکات.
نەهەنگ  
یەکێکە لە گوێگرە باشەکان کە گرنگی بە هاوڕێکانی دەدەن و پشتگیریان دەکەن . خۆشی یان شەرمی ئەو بەندە بەستراوەتەوە بە  میزاجی خۆیەوە و هەمیشە بەو کەسانە دەورەدراون کە هەوەداریانن .




More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە