پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.
کاور
لەلایەنی پیشەییەوە باشترە هاوكاری هاوپیشەكانت بكەیت، كارێك مەكە نێوانتان تێكبچێت، گرنگی بە خێزانەكەت بدە و كاتیان لەگەڵ بەسەر بەرە، رەنگە تەندروستی ئەندامێكی خێزانەكەت بەرەو خراپی بڕوات، تۆ پاڵپشتی بكە لەلایەنی دەرونییەوە.
گا
هەندێك بەربەست لەسەر رێگەتە و هەوڵێكی زۆر دەدەیت بۆئەوەی تێیان بپەڕێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەندێك كات پێویستە بە جددی لەبارەی بابەتەكانتەوە بدوێیت بۆئەوەی بگەیت بەو ئەنجامەی دەتەوێت.
دوانە
دان بە هەڵەكانتدا بنێ لەلایەنی پیشەییەوە و هەوڵمەدە خۆتیان لێدوربخەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە بەهۆی رەفتارەكانتەوە خۆشەویستەكەت لێت دڵنیا دەبێتەوە و متمانەت پێدەكات.
قرژاڵ
وزەیەكی زۆر لە ناختدا هەیە، هەوڵبدە ئەم وزەیە بۆ سودی خۆت بەكاربهێنە، لەلایەنی پیشەییەوە خۆت مەكەرە دۆخێكەوە كە نەتوانیت لێی دەربچیت و بە وریایی هەنگاو بنێ، هاوڕێیەكت داوای ئامۆژگاریت لێدەكات، باشترین هەوڵی خۆت بدە بۆی.
شێر
متمانە بەخۆبونت دەگەڕێتەوە و دوبارە دەست دەكەیتەوە بە ئەنجامدانی چالاكییەكانت بە شێوەیەكی سەركەوتوانە، ئەو وشانەی ئەمڕۆ دەیانڵێیت كەسانێكی زۆر گوێی بۆ دەگرن، ئەمەش كەسانێكی زۆرت لێ نزیك دەكاتەوە.
فەریک
چەند كێشەیەكی زۆر لە ناختدا هەیە و بەردەوام بیری لێدەكەیتەوە و مێشكی سەرقاڵ كردویت، كاتێكی زۆر بە بیركردنەوە بەسەر مەبە، هەوڵبدە كار بكە بۆئەوەی بە ڕاستی چارەسەریان بكەیت، ئێستا كاتی ئەوەیە روبەڕوی شتەكان بیتەوە بێ ئەوەی دوایان بخەیت.
تەرازو
لە ئامانجەكەت زۆر نزیكیت، متمانەت بە خۆت هەبێت، خێزانەكەت و خۆشەویستەكەت پاڵپشتیت دەكەن، تەنها وریابە لە دەرەوەی خێزانەكەت بە زویی متمانە مەكە، لەلایەنی سۆزدارییەوە كارێك مەكە خۆشەویستەكەت گومانت لێبكات.
دوپشک
كاربكە بۆئەوەی پێگەی خۆت بەهێزبكەیت لە داهاتودا، كاتێكی باشە بۆئەوەی كاری جیاواز تاقیبكەیتەوە، هەروەها چاوةڕێ بكە كێشەكان خۆیان رێگەی چارەسەری خۆیان بدۆزنەوە، پێویست ناكات كاتی خۆتی پێوە بكوژیت.
کەوان
لەلایەنی سۆزدارییەوە بەهۆی رەفتارەكانتەوە خۆشەویستەكەت نیگەران مەبە و كەمێك واقیع بین بە، بەرەو روی داهاتو بڕۆ و دەرفەتەكان لە دەستی خۆت مەدە، چانسی ئەوەت دەبێت كەسانی نوێ بناسیت و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانت بەهێز بن.
گیسک
رەنگە هەندێك گرفتی تەندروستیت بۆ دروستبێت ئەگەر سیستمی خۆراكیت رێكنەخەیت و واز لە خوە خراپەكان نەهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە لێكتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەكەت رودەدات.
سەتڵ
ئامانجەكانت رون نین، هەوڵبدە بە وردی بیر بكەرەوە لەوەی چیت دەوێت و بۆچی هەوڵدەدەیت، كارێك مەكە بكەویتە دۆخێكی سەختەوە و نەتوانیت خۆتی لێدەرباز بكەیت لەلایەنی پیشەییەوە، بە وردی بیر لە هەنگاوەكانت بكەرەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە دەچیتە قۆناغێكی نوێوە.
نەهەنگ
دەربارەی پرۆژەكانت هیچ مەڵێ، بەتایبەتی لە نزیكی ئەو كەسانەی بە تەواوی نایان ناسیت و متمانەت پێیان نییە، لەلایەنی سۆزدارییەوە زۆر پشت بە خۆشەویستەكەت مەبەستە و هەوڵبدە زیاتر پشت بە خۆت ببەستیت، لە خواردنی شیرینی زۆر دوربكەوەرەوە.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.