تەندروستی

حەبی ڕێگری لە دووگیانی بۆ پیاوان لە دروست کردندایە؟

Mic
2025-09-22

لە کاتێکدا FDA دامەزراوەی دەرمان و خۆراک، زیاتر لە ٢٠ جۆری ڕێگری لە دووگیانی پەسەند کردووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها دوو بژاردە بۆ پیاوان هەیە: کۆندۆم و ڤازێکتۆمی. هەرچەندە نزیکەی 25%ی ئەو ژنانەی کە ڕێگری لە دووگیانی بەکار دەهێنن پشت بە حەبی ڕێگری لە دووگیانی دەبەستن، بەڵام هیچ حەبێکی هاوتا بۆ پیاوان بەردەست نییە.


لێکۆڵینەوەکانی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی مینیسۆتا کە لە گۆڤاری پزیشکی پەیوەندییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن دەکرێت یەکەم حەبی ڕێگری لە دووگیانی بۆ پیاوان، بێ ئەوەی کار لەسەر هۆرمۆن بکات لە داهاتوودا بۆ پیاوان بەردەست بێت. لە دوای ئەوەی لەسەر ئاژەڵان تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو و کاریگەر بوو. لە دوای ئەوەی هەنگاوێکی تاقیکردنەوەکەیان لەسەر مرۆڤ تاقی کردەوە و سەلامەت بوو لە ئێستادا لە هەوڵدان تاقیکردنەوە کلینیکەکانی تر لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دڵنیا ببنەوە لەوەی پیاوان دەتوانن بەکاربهینن.


ئەم دەرمانە نوێیە کە YCT-529 پێ دەوترێت، ڕێگرییەکی داهێنەرانەیە و بێ هۆرمۆنە و بە شێوەی زارەکی بەکار دەهێنرێت بۆ پیاوان. YCT-529 بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆڵۆمبیا و YourChoice Therapeutics پەرەی پێدراوە، کە کار دەکات لەسەر ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی سپێرم، بەم جۆرەش دەتوانیت وەک ڕێگەیەکی نوێ ڕێگری لەدایکبوون بەکار بێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.