بە پێ ئەو توێژینەوەی کە ئەنجام دراوە لە کەسانی بەتەمەندا کە زۆرتر لە ٣ کاتژمێر و نێو سەیری تەلەڤزیۆن بکەن لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی لاوازبوون و بێهێز بوونی بیرەوەری.
بە پێ ئەو کاتەی کە تیایدا توێژینەوەکە ئەنجام دراوە کە بۆ ماوەی ٦ ساڵی خەیاندووە ، لەو ماوەیەدا ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ٣ کاتژمێر و نێو سەیریان کردووە لە ڕۆژێکدا بووەتە هۆی ئەوەی بە شێوەی گشتی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لە سەدا ٨ -١٠ لە بەشی قسەکردن و زمان و بیرەوەری کە بە بەراورد بەوانەی لە هەمان تەمەندان و کەمتر سەیریان کردووە بە ڕێژەی لەسەدا ٤-٥ کەمتر دەبێتە هۆی ئەوەی کێشە لە بیرەوەری و زمانیان دروست بێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.