هەواڵ

چیرۆکی کوژران و سوتانی حەوت سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیل

Mic
2025-06-25

ئەمڕۆ، سەرۆکی ئیسرائیل بە نیگەرانییەوە وتی، رۆژێکی زۆر سەخت و ناخۆشمان بەڕێکرد، پاش ئەوەی دوێنێ لە بۆسەیەکدا چەکدارانی حەماس حەوت سەرباز و ئەفسەریان کوشتین و 18 سەربازی دیکە برینداربوون.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەکرد، لە خانیونس و ناوچەکانی دیکەی غەززە دۆخێکی سەختە و شەڕەکە توندوتیژە و بارگرانییەکی گەورەیە و بەرگەی ناگیرێت.

دوێنێ، لە بۆسەیەکی چەکدارانی حەماس لە خان یونس، ئەفسەرێک و شەش سەربازی ئیسرائیل کوژران، رووبەڕووبونەوەکە هێندە سەخت بووە هێزە فریاگوزارەکانی ئیسرائیل نەیانتوانیوە لەکاتی پێویستدا بگەنە شوێنی رووداوەکە و بەهاواریانەوە بچن.

بۆسەکە کاتژمێر 05:30 خولەکی سەرلەئێوارە دانرابوو، چەکدارێکی حەماس دەتوانێت نزیکبێتەوە لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی ئەندازیاریی سوپای ئیسرائیل و بۆمبێکی لکێنراوی پێوە دەنوسێنێت و دەتەقێنەوە، سەرجەم سەرنشینەکانی دەکوژرێن و بەهۆی کەوتنەوە ئاگرەوە سەربازەکان سوتاون.

هەروەها لە چەند رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەدا 18 سەربازی دیکەی ئیسرائیل برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.

رادیۆی ئیسرائیل راپۆرتێکی لەبارەی هێرشەکە و سوتانی سەربازەکان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە تیمی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، بەناچاریی ئامێرێکی بلدۆزەری دی 9 هێنرا بۆئەوەی خۆڵ بکات بەسەر زرێپۆشەگڕگرتووەکەدا، بەڵام ئەوەش ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت بەهۆی تەقەمەنیی و سوتەمەنییە زۆرەکەی ناو زرێپۆشەکە.

بەناچاری زرێپۆشە گرگرتووەکە لە شوێنی بۆسەکە رادەکێشرێت بۆ شەقامی سەلاحەدن لە ناوەڕاستی غەززە، بۆئەوەی تیمەکانی دیکە بتوانن دەرگای زرێپۆشە سوتاوەکە بکەنەوە و تەرمەکان دەبهێنن.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە کە راپۆرتی کۆتایی ناسینەوەی تەرمەکان چەندین کاتژمێری پێویست بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 600 رۆژە جەنگی غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی جەنگی غەززە زۆر نزیکە. پاش ئەوەی دوێنێ ترەمپ ئاگربەستی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانی راگەیاند.


لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 871 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل کوژراون و هەروەها نزیکەی 56 هەزار کەس لە غەززە کوژراون و برسی و تینۆکراون و گەمارۆی توند دراون.

More News

Most Popular

هەواڵ

"ئەمڕۆ 16 رۆژنامەوان دەستگیرکراون"

Mic
2025-06-26

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بۆ رێگرییکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هێزی ئەمنی لە چەندین شوێنی شەقامی سالم و بەشێک لە دامەزراوەکانی دیکە بڵاوەیان پێکرا و چەندین رۆژنامەوان و چالاکوان و بەرپرسی حیزبی دەستگیرکران.

مایک نیوز زانیویەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مامۆستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ئازادکراون.

هەروەها دوو تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ZOOM لە شەقامی سالم دەستگیرکراون و کەلوپەلی رۆژنامەوانییەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی مایک نیوز، هەر لەماوەی یەک کاتژمێردا 16 لەشاری سلێمانی رۆژنامەوان دەستگیرکراون و پاش نیوەڕۆ ئازادکراون.

 

سەنتەری میترۆ، کە دامەزراوەیەکە بۆ بەرگریی لە رۆژنامەوانان و ئازادی رادەربڕین، ئاشکرایکردووە، دوێنێ رێکخەرانی خۆپیشاندانی مۆستایان و موچەخۆران دەستگیرکراون و ئەمڕۆش ئەم میدیاکارانە دەستگیرکراون:

راگەیاندنکارێکی کەناڵی ئازادی
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی سپێدە
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی پەیام
دوو تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی زووم
تیمی رۆژنامەوانی مۆراڵ میدیا

 

هەر ئەمڕۆ، کەناڵی پەیام، ئاشکرایکرد، تیمێکی رۆژنامەوانەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام وردەکاریی زیاتریان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە به‌رپرسێكی ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆکی رەوت، د. غالب محه‌مه‌د و د. رێبوار كه‌ریم ئەمڕۆ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست لە سلێمانی ده‌ستگیركراون.

ئەم دۆخە ئەمنییەی شاری سلێمانی پاش ئەوەهات کە چەند رۆژێکە داخوازییەک هەبوو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە رۆژی پێنجشەممە، بەمەبەستی داواکردنی موچە و شایستەداراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و پارێزگار مۆڵەتی خۆپیشاندنیان نەدا، بەپاساوی ئەوەی "دۆخەکە ئێستا گونجاو نییە".

 

کاروان ئەنوەر، سەندیکای رۆژنامەنوسان لقی سلێمانی:
رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان پاش ئەوەی خوانی نیوەڕیان بۆ ئامادەکرا ئازاد دەکرێن

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بۆ کەناڵی زووم:
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت بەپێی بڕکەی 10ی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ خەڵک دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا جارێ خۆپیشاندان نەکراوە و هیچ زیانێک نەگەیەنراوە و یاساشکێنی نەکراوە، لەدوێنێوە خەڵک دەستگیردەکەن، یاساکە کوا شتی وای تیایە؟!
خەڵک چی بکات؟ دەچن بۆ بەغداد، پێیان دەوترێت جاش و خۆفرۆش، لێرە خۆپیشاندان دەکەن دەستگیریان دەکەن
سەندیکای رۆژنامەنوسان لە سلێمانی لەبەرئەوەی یەکێتین ناتوانن پشتیوانی رۆژنامەوانان بکەن.
چارەسەری ئەمنی ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات
ئەمەی دەکرێت هەڵمەتی دەستگیرکرنە
ئێستا هێزی ئەمنی بوون بە دوژمنی کامێرا، هەرکەسێک کامێرای پێبێت دەستگیری دەکەن
هێزی ئەمنی سڵناکاتەوە و مۆبایلی کەسەکان بەزۆر دەکەنەوە و زانیارییە تایبەتەکانی دەردەهێنن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی بۆ مایک، عەقید سەلام عبدولخالق:
خۆپیشاندان لە سلێمانی قەدەغە نییە، ئەوەی کراوە دواخستنی خۆپیشاندان بووە، زانیاریی پێشوەختەمان هەبووە کە خۆپیشاندانەکە بەلاڕێدا دەبرێت و خەڵک زیانمەند دەبن تیایدا.
کاری ئێمە زانیاریی پێشوەختەیە و لەسەر ئەم زانیارییە رێگرییمان کردووە، لە داخوازیی و مافی مامۆستایان تێدەگەین و ئێمەش بەشێکین لە دۆخەکە.

 
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاریاریاندابوو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببەن، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی داخوازییەکەیان ره‌تكرایه‌وه‌ به‌بیانوی نه‌گونجاوی كاته‌ی.

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 60 رۆژه‌ وه‌ریان نه‌گرتوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا حكومه‌ت پلانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار/5) و (حوزه‌یران/6) رانه‌گه‌یاندوه‌.