زانست

یەکەمین ڕۆژنامەی چاپکراو لە جیهاندا کە له‌لایه‌ن زیرەکی دەستکرد دەنوسرێت، بڵاوكرایه‌وه‌

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-23

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی ڕۆژانەی کە لە چوار لاپەڕە پێکهاتوە و بەتەواوی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەستیپێکردوە، لەگەڵ ژمارەی تەقلیدی کە لە 10 لاپەڕە پێکهاتوە و بە نرخی 1.8 یۆرۆ دەفرۆشرێت.
سیستەمی زیرەکی ئه‌ركی نوسینی وتار، دانانی ناونیشان، پوختەكردن و گرنگترین كورتەی وەرگیراوی بابەتەکانی پێسپێردراوە بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ لەو رۆژنامە ئەزمونییە، کە لەژێر ناوی "Il Folio AI"دا بڵاودەکرێتەوە.
تیمی سەرنوسەری ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە بیرۆکەکەیان ڕونکردەوە و ده‌ڵێن، "ئێمەی ڕۆژنامەنوسان تەنها پرسیار لە سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەکەین، دواتر هەمو وەڵامەکان دەخوێنینەوە"، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجیان گواستنەوەی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکردە لە چوارچێوەی تیۆریەوە بۆ لایەنی کارپێکراو لە جیهانی ڕۆژنامەگەریدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا فشارەکانی چڕکردووەتەوە.. یەکێتی دەیەوێت ئەم سێ پۆستە یەکلایی بکاتەوە

Mic
2025-09-30



دوای نۆ مانگ لە کۆبونەوە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون، ئەمەش پێچەوانی خواستی ئەمریکایە کە فشار دەکات، پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و یەکێتیش دەیەوێت سێ پۆست یەکلایی بکرێتەوە.

رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدارا، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە یەکێتی و پارتی دەستیان بە دانوستان کرد لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکوممەتی هەرێم، بەڵام داوای زیاتر لە 11 مانگ لە هەڵبژاردن، ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوون بەڕێککەوتن.

لیژنەی دانوستانی هەردوولا کۆبونەوەکانیان بەردەوامبوو تا رەشنوسی بەرنامەی حکومەتیان پەسەندکرد و لەسەری رێککەوتن، بەڵام کە گەیشتنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، لیژەکان نەیانتوانی هەنگاو بنێین.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختدەکاتەوە لەوەی، دەبێت شەریکی راستەقینەی حکومەت بێت و ئەو پۆستانەی داوای دەکای پێی بدرێت بۆئەوەی بتوانێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێەجێبکات.

هەریەک لە پۆستی سەرۆکی هەرێم و وەزیری ناوخۆ ئەو دوو پۆستەن کە یەکێتی سورە لەسەر وەرگرتنیان، هەرچەندە پارتی نەرمی نواندووە لەسەر وەزیری ناوخۆ، بەڵام بەپێی زانیارییەکان یەکێتی داوای سەرکی ئەنجومەنی ئاسیشی هەرێمی کوردووە لە حاڵەتێکدا ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی پێنەدرێت.

هەرچەندە بە فەرمی بۆچونی پارتی لەسەر داواکارییەکانی یەکێتی نییە، بەڵام بەو پێیەی نەگەیشتوون بە رێککەوتن، هۆکارەکەی ئەوەیە پارتی رازینییە هەموو داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەماوەی هەفتەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی شاندی باڵای هەردوولا بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی  و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.

هۆکاری چربونەوەی کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا هەوڵەکانی خستووەگڕ، بۆئەوەی هەردوولا لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بگەن بەرێکەوتن.