زانست

کۆمپانیایەکی چینی ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ دروست دەکات

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-21


ڕۆژنامەی " Kyodo News"ی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی چینی دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بۆ ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، کە دەتوانێت قۆڵەکانی بجوڵێنێت و بە لێهاتوویی بڕوات و ئەرکەکانی ئەنجام بدات.

ڕۆبۆتی "Dobot Atom" لەلایەن کۆمپانیای " Dobot" دروستکراوە، بەرزییەکەی ١٥٣ سانتیمەترە و کێشی ٦٢ کیلۆگرامە، دەتوانێت نانی بەیانی ئامادە بکات وەک ئامادەکردنی شیر، نان برژاندن تا بردن و هێنانی شتومەکەکان.ئەم کۆپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و لقەکانی لە ژاپۆن و ئەڵمانیا و ئەمریکا هەیە.
بەپێی وتەی ژانگ یی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای توێژینەوەی iiMedia، ئەم جۆرە ڕۆبۆتە هاوڕێیانە مامەڵە دەکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا توانای بازرگانی بەرزیان هەیە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.