بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند کە موشەکێکی گەورەی کۆمپانیای ستارشیپ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦دا راوانەی سەر مەریخ دەکرێت.
ئیلۆن مەسک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" رایگەیاند " موشەکە گەورەکەی "Starship" لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەرەو مەریخ هەڵدەدرێت، ڕۆبۆتی Tesla Optimus لەناو گەشتەکەدا دەبێت " هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر نیشتنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن، ئەوا دەتوانرێت لە ساڵی ٢٠٢٩دا مرۆڤ نیشتەجێبێت لەسەر مەریخ، هەرچەندە ئەگەرەکە لە ساڵی ٢٠٣١ زیاترە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.