مرۆڤ توانی هەستی بینین و بیستن بەشێوەی دیجیتاڵی بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەماندەتوانی بۆن بگوازینەوە، بەڵام ئیدی زانست دەتوانی ئەم کارەش بکات. زاناکان توانیان بۆن لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە بگوازنەوە, دەیانەوێت لەڕێگەی مۆبایلەوە وەکو دەنگ و وێنە بتوانرێت بۆن بە نامەی ئەلکترۆنی بنێردرێت، کەسەکەی بەرامبەریش نامەکە بکاتەوە بۆنەکە لە مۆبایلەوە دەرچێت کۆمپانیایەک بەناوی ئۆسمۆ بە ژیریی دەستکرد ئامێرێکیان دروست کردووە دەتوانێت بۆن بۆ چەند سامپڵێکی دیجیتاڵی شی بکاتەوە، ئامێرەکە دووبارە دەتوانێت ئەو بۆنە دروست بکاتەوە، بەشێوەی گازی شلە بەرهەمی بهێنێت.
کۆمپانیای ئۆسمۆ، لە چەند زانایەکی بوارەکە پێک هاتوون، دەڵێن ئامانجییانە لە داهاتووێکی نزیکدا ئەو ئامێرەیان بخەنە بازاڕەکانەوە؛ دەیانەوێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەکو ئەپڵ و سامسۆنگ ڕێکبکەون، بتوانن ئامێرەکە بچووک بکەنەوە بۆ مۆبایلێک و بتوانن لەناو مۆبایل ئەو هەستی بۆنکردنە هاوشێوەی هەستی بینین و بیستن زیاد بکەن.
لە ئۆنڵاین دەوترێت گەر هەستی بۆنکردن بخرێتە سەر مۆبایلەکان! کارەکە خراپتر دەبێت لەوەی هەیە، چونکە لە جیاتی بۆنی خۆش بێگومان خەڵکی بۆ ڕابواردن هەرچی بۆنی ناخۆشە بۆ یەکتری دەینێرن! هیچ شتێک لە تەکنەلۆژیا و زانست مەحاڵ نییە! پێشتر کۆمپیوتەر بەقەد ژوورێک بوو، ئێستاش چیپێکە لە گوێیەکان دەکرێت.
دوای نۆ مانگ لە کۆبونەوە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی
حکومەت رێکنەکەوتوون، ئەمەش پێچەوانی خواستی ئەمریکایە کە فشار دەکات، پەلەبکرێت
لە پێکهێنانی حکومەت و یەکێتیش دەیەوێت سێ پۆست یەکلایی بکرێتەوە.
رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئەنجامدارا، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە یەکێتی و پارتی دەستیان بە دانوستان کرد لەسەر
پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکوممەتی هەرێم، بەڵام داوای زیاتر لە 11 مانگ لە
هەڵبژاردن، ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوون بەڕێککەوتن.
لیژنەی دانوستانی
هەردوولا کۆبونەوەکانیان بەردەوامبوو تا رەشنوسی بەرنامەی حکومەتیان پەسەندکرد و
لەسەری رێککەوتن، بەڵام کە گەیشتنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، لیژەکان نەیانتوانی
هەنگاو بنێین.
یەکێتی نیشتمانی
کوردستان جەختدەکاتەوە لەوەی، دەبێت شەریکی راستەقینەی حکومەت بێت و ئەو پۆستانەی
داوای دەکای پێی بدرێت بۆئەوەی بتوانێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێەجێبکات.
هەریەک لە پۆستی سەرۆکی
هەرێم و وەزیری ناوخۆ ئەو دوو پۆستەن کە یەکێتی سورە لەسەر وەرگرتنیان، هەرچەندە
پارتی نەرمی نواندووە لەسەر وەزیری ناوخۆ، بەڵام بەپێی زانیارییەکان یەکێتی داوای
سەرکی ئەنجومەنی ئاسیشی هەرێمی کوردووە لە حاڵەتێکدا ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی
پێنەدرێت.
هەرچەندە بە فەرمی
بۆچونی پارتی لەسەر داواکارییەکانی یەکێتی نییە، بەڵام بەو پێیەی نەگەیشتوون بە
رێککەوتن، هۆکارەکەی ئەوەیە پارتی رازینییە هەموو داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ بۆ دووەم
جار لەماوەی هەفتەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی شاندی باڵای هەردوولا بەسەرپەرشتی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
هۆکاری
چربونەوەی کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا هەوڵەکانی
خستووەگڕ، بۆئەوەی هەردوولا لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و
پێکهێنانی حکومەت بگەن بەرێکەوتن.