کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت چەقدەبەستن و وەفدە دانوستانکارەکان چاوەڕوانی کۆبونەوەی لوتکەی حزبەکانیان دەکەن. وتەبێژی یەکێتی دەڵێت،" وادەی کۆبونەوەی لوتکە دیار نییە".
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە بە Mic دراون، کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت چەقیان بەستووە.
ئەندامانی شاندی دانوستانکاری هەردوو حزبەکە، هۆکاری چەقبەستنی کۆبونەوەکان بۆ ئەنجامنەدانی کۆبونەوەی لوتکە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەگەڕێننەوە.
وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی رەشنوسێکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادەکردووە، بەڵام تا ئێستا واژۆی رەشنوسەکەیان نەکردووە.
دوو حزبەکە لە دوای ئامادەکردنی رەشنووسێکەوە بۆ یەکەمجار، 22ـی شوبات، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند،"کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن "بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
پارتی و یەکێتی لە دوای ئەو راگەیەندراوەوە، جارێکی دیکە لە 26ـی شوبات لە هەولێر کۆبوونەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ کۆبونەوەیەکیان ئەنجام نەداوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە Micـی راگەیاند،"هەندێک بابەتی گرنگ لەسەر رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەڵگیراون بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان کاک بافڵ و کاک مەسعود، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە دیاری نەکراوە".
سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حزبەکە، وتەبێژی یەکێتی وتی،" یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر 90%ـی خاڵەکان رێککەوتوون و نزیکی 10%ـی ماوە و ئەوەش هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی لوتکە یەکلایی بکاتەوە".
پێشتر، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی لەبارەی بەرنامەی داهاتوی حکومەت و میکانیزمی دابەشکردنی پۆستە حكومیەكان، هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتوەتەوە.
یەکێتی پێداگرە لە بەدەستهێنانی یەکێک لە سەرۆکایەتییەکان سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆک وەزیران وەک بەشێک لە شایستەی هەڵبژاردن، بەڵام پارتی ئەمە رەتدەکاتەوە، دەیەوێت دەست بەسەر سەرۆکایەتییەکان بگرێت و دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک.
بەپێی رۆژنامەی (العربي الجدید)، لە چەند رۆژی داهاتووشدا کۆبونەوەی نوێی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، بە بەشداری لیژنە تەکنیکیەکانی دانوستاندن ئەنجامدەدرێت، بۆ یەکلایكردنەوەی ئەو دۆسیەیە.
ڕۆنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئەنجام دەدرێت، پێشبینی دەکرێت رێککەوتنی دواین هەنگاوەكانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تیادا ئەنجامبدرێت، لەگەڵ چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان هەردوو لایەن.
لیژنەیەکی تەکنیکی لەنێوان پارتی و یەکێتی پێکهێنراوە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کابینەی نوێی حکومەت. لیژنەکە دوای پێنج کۆبوونەوە، رەشنووسێکیان ئامادەکرد بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی تەکنیکیی پارتی بەسەرۆکایەتیی پشتیوان سادق و ئەندامیێتیی دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح بوو. شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق و ئەندامیێتی هەریەک لە شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیم بوو.
نزیکەی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردن و زیاتر لە سێ مانگیش بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە