ماڵپەڕی" ئەل ئەیام" لە بابەتێکی تەندروستیدا چەند زیانێکی خواردنی ئیندۆمی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئیندۆمی خوێی چینی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک لاوازیان دەکات و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەناویان دەبات.
بەپێی هەواڵەکە، زیانێکی زۆر خواردنی ئیندۆمی دەبێتە هۆکارێک بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان وەک شێرپەنجەی مێشک و سییەکان، هاوکات هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و کۆنیشانه‌ی ئێکس و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن.
د.کامەران رەسول ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی سەبارەت بە زیانەکانی ئیندۆمی لەسەر منداڵ ڕایگەیاندووە، ئیندۆمی دەبێتە هۆی دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و زیادبوونی ئه‌گه‌ری کورتی باڵا له منداڵ و مێرد منداڵان، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک بخورێت.
پێشتر، گۆڤاری (راما) راپۆرتێكی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان ئیندۆمی بڵاوكردۆته‌وه له‌و راپۆته‌دا ئه‌وه هاتوه كه ئیندۆمی جۆره خوێیه‌كی تێدایه له‌جۆری (E) كه له وڵاتی چین دروست ده‌كرێت و ئه‌و جۆره خوێیه مه‌ترسی هه‌یه بۆ تێكچونی مۆخ و نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه و شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و دروستبونی ئازار له‌ناو سكدا.
سەبارەت بەو زانیارییانەشی باس لەوە دەکەن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، دکتۆر فەهد ئەلخدایری، زانای توێژینەوەی پزیشکی لە یەکەی ماددە شێرپەنجەییەکان لە سەنتەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ ڕایگەیاندووە: "نوودڵ لە جۆری ئیندۆمی بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری نەخۆشیی شێرپەنجە و تەنانەت زیانیشی نییە ئەگەر بەڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت".
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.