د. هیدایەت ئەبابەكر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دەم و ددان ئاماژەی بەوە كرد، كە بەشێك لە چارەسەرخوازەكان، دوای دانانی تەلی راستكردنەوەی ددان، دوای ماوەیەك ددانەكانیان وەك پێشتر لێ دێتەوە و خوار دەبنەوە، هۆكارەكەی بۆ دوو بەش گەڕاندەوە، كە بەشێكی پەیوەندیی بە چارەسەرخوازەكانەوە هەیە، كە بەپێی رێنماییەكانی پزیشك ناجووڵێنەوە و دەڵێت: ”بۆ نموونە، كە تەلەكەی لێ دەكاتەوە، قالبێكی رۆن هەیە، دەبێت بۆ ماوەیەك لەسەر ددانەكانی دایبنێت، بۆ ئەوەی ددانەكانی نەگەڕێنەوە شوێنی پێشوویان، یانیش تەلێكی جێگیر هەیە، لە دیوی ناوەوەی ددانەكانی سەرەوە و خوارەوە دادەنرێت و تاماوەیەك ددانەكان جێگیر دەبن، زۆرجار نەخۆشەكە كەمتەرخەم دەبێت، ئەمەش هۆكارە.“
ئەو پزیشكە، هۆكاری دووەمی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە پزیشكەوە هەیە و پلانی سەركەوتوو دانانێت، كاتێ تەلەكە لێ دەكاتەوە، ددانەكان پێیانەوە دیارە، كە دەگەڕێنەوە باری پێشووی خۆیان، ”لەو حاڵەتە دكتۆرەكە هەندێك چانس هەیە و جێبەجێی ناكات، تا ئەو حاڵەتە كەم بكاتەوە، بۆیە ئەو دوو هۆكارە زاتە كاتێ نەخۆش كەمتەرخەم بێت و پزیشك پلانەكەی ناڕێك و سەركەوتوو نەبێت، وا دەكات ددانەكان بگەڕێنەوە باری پێشووی خۆیان.“
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.