تەندروستی

چۆن لە مانگی رەمەزاندا کێشمان دابەزێنین؟

Mic
2024-03-11

ماڵپەڕی "WebTeb" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:
١.کاتژمێرێک پێش رۆژوو شکاندن یاری بکە.
٢. زۆرتر خواردنی سەوزە، بەو پێیەی سەوزە زۆرێک لەو ڤیتامین و کانزایانە بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی، رێژەی کالۆری کەمی تێدایە، یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.
٣.رێککردنەوەی خەو، کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی چەوری و کێشی جەستە.
٤.دوورکەوتنەوە لە خواردنە ئامادەکراوەکان، نەخواردنی خۆراکە لە قوتوو نراوەکان.
٥.نەخواردنی خواردن لە پارشێودا، ئەمە خوویەکی خراپە، وادەزانین ئەگەر نەخۆین لاواز دەبین، بەڵام بە پێچەوانەوەیە.
٦.کەمکردنەوەی شەکر، خوێ و خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەچێتە تاران

Mic
2024-05-05

پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناچار دەکات روو لەتاران بکات و لەوێیەوە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئێرانییەکان، هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکانی هەرێم سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئ حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخات.

بەرپرسانی پارتی، کورسی کۆتاکان و هەندێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانیان کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن و داوای دواخستنی بکەن، بەڵام خوێندنەوەی ئەوەی دەکرێت پارتی بەتەواوی ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و پێیوایە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەدەستدەدات و ئەگەری زۆرە نەتوانێت سەرۆکایەتی حکومەت بەدەستبهێنێتەوە.

هەر ئەوەشە وایکردوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە نێچیرڤان بارزانی کەوتۆتە جوڵە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هەفتەی رابردووش لە بەغدا بوو، بەڵام ئەنجامێکی لەسەدا سەدی دەستنەکەوت.

رووی ئەمجارەی نێچرڤان بارزانی لە تارانە و دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانییەکانەوە هەڵبژاردن دوابخات و رەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پرسە بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە زۆربەی رێکخرا و لایەنە نێودەولەتی و ناوخۆییەکان داوای ئەنجامدانی دەکەن و دواخستنی بە مەترسی بۆ سەر هەرێم دادەنێن.