مەیموونێکی جۆری "ئۆرانگۆتان" بەجۆرێکی گیا کە لەباخچەکەدا هەبووە برینێکی سەر رووخساری خۆی ساڕیژ دەکات، ئەوەش زانایانی توشی سەرسوڕمان کردوە
زانایان سەرسام بوون بە بینینی مەیموونێک، گەڵادارێک دەجوێت و بەدەستی خۆی لەسەر دەستی دایدەنێت و برینێکی ڕووخساری پێ ساڕێژ دەکات.
زانایان دەڵێن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا مەیموونێکی جۆری "ئۆرانگۆتان" یان بینیوە بۆ ساڕێژ کردنی برینی خۆی لە گیایەک بە ناوی 'ئاکار کونینگ' سوودی بینیوە و وەکو دەرمان بەکاری هێناوە.
ئەو مەیمونە گیایەکە دەجوێت و بە پەنجەکانی خۆی بە هێمنی لە سەر برینەکەی دەموچاوی دادەنێت، کە لە سەر ڕوومەتی لای ڕاستی بووە و چارەسەری کردووە.
گیایەکە خۆی دژە بەکتریایە، زیاتر خەڵکی ناوچەکە بەکاری دێنن وەکو دژە هەوکردن و پێشتریش بینویانە کە مەیموونەکانی دیکە بە دوای دەرمان بۆ برینیەکانی خۆیان دەگەڕێن.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.