تەندروستی

رێگای ژاپۆنی بۆ دابەزاندنی کێش چییە و تا چەند تەندروستە؟

Mic
2024-03-07

هەرچەندە هیچ رێگەیەکی هاوبەش بۆ هەمووان نییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام ماڵپەڕیWIO News شەش ئامۆژگاری پێشکەش دەکات کە لە داب و نەریتی ژاپۆنەوە سەرچاوەیان گرتووە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەت:
١. نانخواردن بە هێواشی و لەسەرخۆ، کلتوری ژاپۆنی گرنگی بە تامکردنی هەموو جۆرە خواردنێک بە هەمەجۆری دەدات بەهێواشی و لەسەرخۆ، کە ئەمە رێگە بە جەستە دەدات بزانێت کەی هەست بە تێربوون دەکات، ئەمەش ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردن کەمدەکاتەوە.
٢. پێکهاتەی وەرزی و تازە، زۆرجار ژەمە ژاپۆنییەکان بەرهەمی وەرزیی و تازە لەخۆ دەگرن، رێجیمێکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە ماددە خۆراکییە پێویستەکان و ریشاڵەکان دابین دەکات، ئەمەش هەستکردن بە تێری بە کالۆری کەمتر بەرەو پێش دەبات.
٣. ماسی و خواردنی دەریایی، خواردنی ژاپۆنی بە شێوەیەکی سەرەکی ماسی و خواردنە دەریاییەکان لەخۆ دەگرێت کە سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینی بێ چەورین، زیادکردنی ماسی لە خۆراک و کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سور دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست لە جەستەدا.
٤. چا خواردنەوە، چای سەوز یەکێکە لە خواردنەوە سەرەکییەکانی کلتوری ژاپۆن و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، خواردنەوەی چای سەوز، بەتایبەتی پێش ژەمەکان، رەنگە یارمەتیدەر بێت لە خێرا هەرسکردن و بەشداربێت لە دابەزاندنی کێش.

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەچێتە تاران

Mic
2024-05-05

پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناچار دەکات روو لەتاران بکات و لەوێیەوە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئێرانییەکان، هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکانی هەرێم سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئ حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخات.

بەرپرسانی پارتی، کورسی کۆتاکان و هەندێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانیان کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن و داوای دواخستنی بکەن، بەڵام خوێندنەوەی ئەوەی دەکرێت پارتی بەتەواوی ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و پێیوایە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەدەستدەدات و ئەگەری زۆرە نەتوانێت سەرۆکایەتی حکومەت بەدەستبهێنێتەوە.

هەر ئەوەشە وایکردوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە نێچیرڤان بارزانی کەوتۆتە جوڵە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هەفتەی رابردووش لە بەغدا بوو، بەڵام ئەنجامێکی لەسەدا سەدی دەستنەکەوت.

رووی ئەمجارەی نێچرڤان بارزانی لە تارانە و دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانییەکانەوە هەڵبژاردن دوابخات و رەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پرسە بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە زۆربەی رێکخرا و لایەنە نێودەولەتی و ناوخۆییەکان داوای ئەنجامدانی دەکەن و دواخستنی بە مەترسی بۆ سەر هەرێم دادەنێن.