لێكۆڵینەوەكان
كە لە زانكۆی (تەكساس) كراوە ئەوەی
خستۆتە ڕوو باشترین دیاری كە پێشكەش بە جوانی و جەستەی بكەیت دوای وەرزش
كردن (شكولاتە بە
شیر ) ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە دەریان خستوە، ئەوانەی
دوای وەرزش شكولاتە دەخۆن زیاتر ھەست بە ئارامی و گەڕانەوەی ھێز دەكەن،
شۆكلاتەكەش وایان لێدەكات كە خواردن كەمبخۆن.
لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن: پرۆتینێكی زۆر لەگەڵ كاربۆھیدرات لەو خواردنانەدا
ھەیە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو (پرۆتین و
كاربۆھیدراتە) لەو كاتەدا
قازانجێكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناچار دەکات روو لەتاران بکات و لەوێیەوە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئێرانییەکان، هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکانی هەرێم سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئ حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخات.
بەرپرسانی پارتی، کورسی کۆتاکان و هەندێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانیان کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن و داوای دواخستنی بکەن، بەڵام خوێندنەوەی ئەوەی دەکرێت پارتی بەتەواوی ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و پێیوایە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەدەستدەدات و ئەگەری زۆرە نەتوانێت سەرۆکایەتی حکومەت بەدەستبهێنێتەوە.
هەر ئەوەشە وایکردوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە نێچیرڤان بارزانی کەوتۆتە جوڵە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هەفتەی رابردووش لە بەغدا بوو، بەڵام ئەنجامێکی لەسەدا سەدی دەستنەکەوت.
رووی ئەمجارەی نێچرڤان بارزانی لە تارانە و دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانییەکانەوە هەڵبژاردن دوابخات و رەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پرسە بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.
داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە زۆربەی رێکخرا و لایەنە نێودەولەتی و ناوخۆییەکان داوای ئەنجامدانی دەکەن و دواخستنی بە مەترسی بۆ سەر هەرێم دادەنێن.