نەخۆشی گرژبوونی کۆڵۆن کەلەناو خەڵکدا بە کۆڵۆن ناسراوە نەخۆشیەکی باوی
سەردەمە کە کاریگەری ئەکاتە سەر شێوازی ژیانی نەخۆشەکە ئەبێتە هۆی دروستبوونی
ئازار و پێچێکی زۆر هەڵئاوسانی ناوسکی نەخۆشەکە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە سالێ٢٠٢٠ بڵاوبوویەوە دەرکەوتووە کە ئەوانەی کە
بەکتریا مەعیدەیان هەیە کە ناسراوە بە(H-Pylori) و چارەسەر وەرناگرن ئەگەری توشبوونیان بە گرژبوونی کۆڵۆن(IBS) سێ هێندە زیاد ئەکات ،بۆیە باشترە ئەوانەی بەکتریای مەعیدەیان هەیە بە
زووترین کات چارەسەر وەربگرن چونکە دوای چارەسەر وەرگرتن ئەگەر توشبوونیان زۆر کەم
ئەکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.