تەندروستی

دڵە کزە چییە؟ چۆن چارەسەری دەکەیت؟

Mic
2022-05-19

دڵەکزێ چیە؟
دڵە کزێ گەڕانەوەی ترشی گەدەیە بۆناو بۆری خۆراک )Gastro intestinal دەبێتە هۆی سووتانەوە و بریناربوونی بۆری خۆراک "قورگ"reflex (
ئەم حاڵەتە رووودەدات بەهۆی ئەوەی کاتێک زمانەیەک کە لەبەشی کۆتای بۆری خۆراکدا هەیە تێک دەچێ و لە کاتی ناپێویستدا دادەخرێت و دەکرێتەوە،ئەوا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە و توشبوون بە دڵە کزێ.
زۆر کەس لەماوەی ژیانیاندا توشی دڵە کزێ دەبن،لە حاڵەتی سوکدا دوو هەفتە جارێک یەکجار ڕوو دەدات،لە حاڵەتی  مامناوەند  بۆ درێژخایەندا هافتەی لە ٢ جار زیاتر ڕوو دەدات.
 لە باوترین نیشانەکانی دڵە کزێ
١ هەستکردن بە سوتانەوە لە بەشی سەروەی سنگدا،بەتیابەت لە شەواندا دەکرێت زیاتر بێت..
٢.هەستکردن بە ئازار لە سنگدا
٣. گرفت  و قورسی لە قوتدان
٤.هەستکردن بەگرێ لە قورگدا
٥.گەڕانەوە و قوتنەچونی خۆراک
ئەگەر بێت و لە شەواندا دڵە کزێت هەبێت،ئەوا لەوانەیە ئەم نیشانانەشت هەبێتی لەگەڵیدا
١.خەو زڕان
٢.هەوکردنی قوڕگ
٣.توشبوون بە تەنگەنەفەسی یان خراپتربونی ئەگەرە خۆت تەنگەنەفەسیت هەبێت
٤.بونی کۆکەی بەردەوام
ئەو شتانەی کە مەترسی و ئگەری توشبون بە دڵەکزێ زیاد دەکەن
قەڵەوی
دوگیانی
ئاوسان لە بەشی سەرەوەی گەدە
بەتاڵبونی گەدە
دڵە کزێ دەکرێت بەهۆی ئەم هۆکارانەوە بەرەو خراپتر بوون بڕوات
نان خواردن لە درەنگانی شەودا
خواردنی ژەمی قورس و چەور ، سورەکراو
جگەرە کێشان
خواردنەوەی قاوە،خواردنەوە کحولیەکان
بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەرمانی وەک ئەسپرین
ئەگە دڵە کزێ چارەسەر نەکرێت ئەوا جگە لەو حاڵەتە،دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی دیکەی تەندروستی.
وەک:

تەسکبونەوەی بۆری خۆراک ئ درئستبونی گرفت لە قوتدان
بریناربونی دیواری بۆری خۆراک،خوێنبەربوون
لە ئەنجامی داخوران و بریناربوونی ڕووپۆشی ناوەوەی گەدە،گۆڕان  لە شێوە و پێکهاتەی ناوەوەی دیواری گەروو، ئەگەری تووشبون بە شێرپەجەی گەروو،کۆئەندامی هەناسە زیاد دەکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.