هەواڵ

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە بەغدان

Mic
2025-09-30

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەکە لە دەستەی گشتیی خانەنشینان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەربازیی عێراق کۆببنەوە.

لیوا بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە، هەندێک ناکۆکی و نەگونجان لەسەر یاسای خانەنشینی هەیە، دەیانەوێت یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007 کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە جێبەجێ بکرێت.

وتیشی، عێراق دەیەوێت بە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 کار بکات، بۆیە شاندی وەزارەت لەگەڵ دەستەی گشتیی خانەنشینان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەربازیی عێراق کۆدەبنەوە.

روونیشی کردەوە بەپێی یاسایی ژمارە 38ـی ساڵی 2007 خانەنشینی پێشمەرگە زیاترە و نایانەوێت، خانەنشینان زیانمەندبن و دەبێت میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە.

 بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایMIC شاندەکەیی وەزارەیی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری یاساییی یەکەکانی 70 و 80 پێکهاتووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکە هەموو بابەت و پێشنیازەکان لە راپۆرتێکدا کۆدەکەنەوە و دەیدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 80 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرنەگرتووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.